یەكێك لە سەركردە دڕندە و سەربڕەكانی داعش لە كۆبانێ بە دەستی شەڕڤانەكانی یەپەگە كوژراو وێنەكانیش لە پەیجەكانی داعش بلاو كراوەتەوە.
لێكۆڵەر و چالاكوانی سیاسی نزیك لە یەپەگە، ئاری هەركی بە هەواڵنێریی خەندانی راگەیاند: یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە سەركردەیەكی دڕندە و سەربڕی داعشیان لە كۆبانێ كوشتووە.
ناوبراو وتووشیەتی: “سەربڕەكەی داعش ناوی “ھیشام بن عەبدەڵڵا ئەلشەعلان”ە كە ناسراوە بە (ابو انس الشعلان) كە لە كۆبانێ بە دەستی شەرڤانەكانی یەپەگە كوژراوە.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: وێنەكانی ئەو سەربڕەی تیرۆرستانی داعش لە ئەكاونتەكانی خودی داعش وەرگیراون لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر.