ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شارۆچکه‌ی دوزخورماتوو له باشووری که‌رکوک به کۆی ده‌نگ بڕیاریان دا به جیابوونه‌وه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین‌و پهیوهستبونهوهیان به پارێزگای که‌رکوک.
ئه‌نجومه‌نی دوزخورماتوو پێکهاتووه له 21 ئه‌ندام له هه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و تورکمان‌و عهرهبو داوایان کردووه له ڕووی ئیدارییه‌وه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین داببڕێن‌و بخرێنه سه‌ر که‌رکوک.
داواکاریی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه برێتیه له شه‌ش خاڵ:
1- داوا بكرێ له پارێزگای سه‌لاحه‌دین رێگه‌ی هاتوچۆی ده‌ره‌كی بۆ هاتوچۆكردنی له‌نێوان دووزخورماتوو _به‌غدا بۆ كه‌ركوك وتكریت بكرێته‌وه وئهوكۆمپانیایهی كه كاری ده‌كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئهورێگهو ته‌واوی نه‌كرد بخرێته لیستیی ره‌شه‌وه.
2- به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بڕیارماندا قهزاكهبخرێته سه‌ر كه‌ركوك‌و له رووی كاركێڕییهوه له‌سه‌ر سه‌لاحه‌دین نه‌مێنێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر فه‌رامۆشكردنی قه‌زاكه له‌لایه‌ن سه‌لاحه‌دینه‌وه.
3- دروستكردنی چه‌ند وه‌فدێك له ئیداره‌ی شار بۆ سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و به‌رپرسه بالاَكانی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌ردانی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ تاتوێكردنی دۆخی ئه‌منی قه‌زاكه.
4- داوایانكرد كۆبونه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ههرێموعێراقو كۆبونه‌وه‌ی وه‌زارته‌كانی پێشمه‌رگه‌و به‌رگری عێراق‌و كوردستان بۆجارێك بێت له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی دووزخورماتوو ببهسترێتو ئه‌گه‌ر لهخورماتووبێت باشتره.
5- داویانكرد گیانی ئهوكارمهندو قوتابی‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی دووزخورماتوو بپاریزرێن كه له په‌یمانگای دۆر له سنوری سه‌لاحه‌دین ده‌خوێنن، چونكه لێیان دهڕفێنرێتو ده‌كوژرێن.
6- دوابڕیاریشیان هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانیانه بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌سبه‌ینێوه، بۆئه‌وه‌ی داواكانیان جێ به‌جێبكرێت، ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ نه‌كرێت رێگه‌ی دیكه ده‌گرنه به‌رو وهلاَمی دیكه‌یان ده‌بێت.
شارۆچکه‌ی دوزخورماتوو له سه‌ره‌تای ساڵی 1990و له درێژه‌ی پرۆژه‌ی ئهنفالو به‌عه‌ره‌ب کردنی باشووری کوردستان له لایه‌ن ڕژیمی ڕووخاوی به‌عسه‌وه له که‌رکوک دابرێنرابوو خرابووه سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
له ماوه‌ی ڕابردوودا له شاره‌کانی خانهقیو که‌لاریش هه‌ڵمه‌تی داواکردنی چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ ئه‌و ناوچانانه که له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به به‌غدان له لایه‌ن چه‌ندین چالاکی مه‌ده‌نییه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه.
وێنه: ئینتێرنێت