بوومەلەرزەیەكی بە گوڕی 6/5 ریشتەر دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە شاری ئابدانان لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای ئیلامی هەژاندەوە.
ئەم بوومەلەرزەیە كە كاتژمێر 5 و 5 خولەكی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی مانگی رەزبەر شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلامی هەژاندەوە لە مەودای 20 كیلۆمتری شاری موموری، 38 كیلۆمتری شاری موسیان و لە پارێزگای ئیلام و لە 46 كیلۆمتر شاری حسێنیە لە پارێزگای خوزستاندایە.
تا ئێستا زیانەكانی ئەم بوومەلەرزەیە رانەگەیەندراوە و باس لەوەش دەكرێ كە یەكەم بوومەلەرزە بە گوڕی 4 ریشتر بووە و پاش بوومەلەرزە 6/5 ریشتریەكە چەندین بوومەلەرزەی دیكە شارەكەی هەژاندووەتەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رێكەوتی 27ی مانگی رەزبەری ئەمساڵیش بوومەلەرزەیەكی 6/1 ریشتر شاری مورموری لە پارێزگای ئیلامی هەژاندەوە و بەو بۆنەوە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ناوچەكە گیانیان لەدەستدا و چەندین گوندیش بە تەواوەتی خاپوور بوون و دەوترێ، پاش ئەو بوومەلەرزەیە تا ئێستا 3 هەزار بوومەلەرزەی دیكە لەو ناوچەیە روویانداوە.