هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ناوی 3 كەسی دیكە لە گیراوەكانی شاری سنە ئاشكرابوو

هەروەك پێشتر لە هەواڵەكانی زاگرۆس پۆست بڵاومان كردەوە، لە ماوەی رۆژانی رابردووداو بە هۆی خۆپیشاندانی پشتیوانی لە كۆبانی لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە دەیان كەس لە خۆپیشاندەران دەستگیر كران.

هەروەها ئێوارەی رۆژی یەكشەممەش نزیك بە 10 كەسی دیكە دەستگیر كران كە ناوی 3 كەسیان پێشتر راگەیەندراو بەم چەشنە بوو: هیوا كریمی، شاهو عمری، خبات امیری.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی مانگی رەزبەریش كەمپەینی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی ناوی 3 كەسی دیكە لە گیراوەكانی شاری سنەی ئاشكرا كرد كە ناوەكانیان بەم چەشنەیە: امید غلامی ، هیمن محمدی و فواد باپیری.

شایانی باسە، خۆپیشاندانەكانی رۆژانی رابردوو لە شاری مەریوان بووە هۆی تێكهەڵچوون لە نێوان هێزە ئەمنیەتی و نیزامیەكانی رژیم لەگەڵ ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران و بە دەیان كەس لەو شارە و هەروەها لە شارەكانی مەهاباد، ورمێ و سەردەشت یش دەستگیر و رەوانەی گرتووخانەكانی ئیدارەی ئیتلاعات كران كە ژمارەیەكیان پاش چەند كاتژمێر مانەوە لە دەستبەسەریدا ئازاد كران، بەڵام هەتا ئێستاش چارەنووسی ئەوانی دیكە نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.