شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

خۆپیشاندان لە زانكۆ شیراز بۆ پشتیوانی لە كۆبانی جارێكی دیكە بەڕێوەچوو / بەوێنە

بۆ جاری دووهەم كۆبوونەوەیەكی بەرین لە لایەن خوێندكارانی زاكۆی شیراز بەڕێوە چوو و پشتیوانی خۆیان بۆ خۆڕاگری خەڵكی كۆبانی دووبارە كردەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 21ی مانگ رەزبەر لە زانكۆی شیراز بە بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندكارانی ئەو زانكۆیە بەڕێوە چوو و تێیدا دروشمگەلێكی وەكوو: كۆبانی تەنیا نیە و ئەگەر كۆبانی بكەوێ ناهێڵین دونیا بخەوێ دەوترایەوە.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە زۆربەی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و لە چەند شارێكی دیكەی ئێران وەكوو: شیراز، تەورێز، تاران و ئیسفەهان و مەشهەد… خۆپیشاندانی پشتیوانی كردن لە كۆبانی بەڕێوەچوو.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.