بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ئەم ئێوارەی هێزەی نیزامی و ئەمنیەتیەكانی رژیم لە شار سنە نزیكەی 10 كەسیان دەستگیر كردووە.
بە پێی ئەو هەواڵە، لە مەیدانی ئێقاڵ لە شاری سنە هێزە نیزامی و ئەمنیەتیەكانی رژم هەڵیان كوتاوەتە سەر هاوڵاتیانی ئەو شارە و نزیكەی 10 كەسیان دەستگیر كردووە.
ئەمە لە حاڵێكدایە كە بە هەزاران كەس لە خەڵكی شار سنە زۆر جیاوازتر لە باقی شار و ناوچەكانی دیكەی ئێران بە هەڵكردنی پلاكارد و تراكتی تایبەت بە دژی كۆنەپەرستی و سیاسەتە چەوسێنەرەكان رژانە سەر شەقامەكان و پاش كۆتایی خۆپیشاندانە ناڕەزاییانەكە كە بۆ پشتیوانی لە خەڵكی قارەمانی شاری كۆبانی و ناڕەزایی بەرانبەر بە هێرشەكانی داعش رێكخرابوو.
رێژەی ئەو دەستگیركراوانە نزیك بە 10 كەس راگەیەندراوە كە ناوی ژمارەیەكیان بەم چەشنەیە: “هیوا كەریمی، شاهۆ عومەری و خەباتی ئەمیری” ە.
شایانی باسە، بە دەیان كەس لە هاوڵاتیانی نیشتەجێی شارەكە بە ئەو پەڕی بێ رێزی پێ كردنەوە دەستگیر و رەوانەی زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی كران.