شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران هێڵی سووری دیاری كرد و بە نیازە بەمزووانە هێرش بكاتە سەر داعش

ئێران باس لەوە دەكات كە هەندێ ناوچەی باشووری كوردستان و عێراق لەوانە خانەقین و كەربەلا و نەجەف و سنوورەكانی نێوان عێراق و ئێران بۆ ئەوان هێڵی سوورە و بە نیازە بەمزووانە هێرشی نیزامی بكەنە سەر داعش.


سەردار یەدوڵڵا جەوانی راوێژكاری نوێنەری رێبەری كۆماری ئیسلامی، لەسەر هەوڵی داعش بۆ گرتنی خانەقین لە باشووری كوردستان و پەرچەكرداری هێزەكانی ئێران لەسەر ئەو رووداوە، وتی: ئەگەرچی هەندێك لە سەركردەكانی داعش وەك شەڕێكی دەروونی ناوە ناوە هەڕەشە لە ئێران دەكەن، بەڵام بەرپرسان و ئەو كەسانەی كە لە پشتەوەی داعش ئەوە باش دەزانن كە هەر هەنگاوێك بە دژی ئێران یان نزیكبوونەوە لە سنوورەكانی ئێران و یان هەر هەنگاوێك لە ناوخۆی ئێران لەلایەن ئەو گرووپە بە شێوەیەك خۆكوژی ئەو گرووپەیە.

ناوبراو وتیشی: ئێمە بە راشكاوانە رامانگەیاندووە كە هەندێ ناوچەی عێراق و هەندێ ناوچەی كوردستان بۆ ئێمە هێڵی سوورن و كۆماری ئیسلامی رێگە نادات ئاڵۆزی ئەمنی لە نزیك سنوورەكانی درووست بێت و تا ئێستایش هەم لە باشووری كوردستان، هەم لە عێراق و سوریەش لەگەڵ داعش شەڕمان كردووە.
لە لایەكی دیكەوە ئەمیر موسەوی، بەرپرسی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی كۆماری ئیسلامی بە ئاماژەدان بەوەی كە رووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەكە مەترسی جدییان بۆ سەر ئێران دروستكردووە و وتیشی، بەرپرسانی نیزامیی ئێران و دیپلۆماتكارانی كۆماری ئیسلامی لە گۆڕانكارییە تازەكانی ناوچەكە تێگەیشتوون و دەستیان كردووە بە تاوتوێكردنی پرسی رەوانەكردنی هێزی سەربازی بۆ بەرەكانی شەڕی رووبەڕووبوونەوەی داعش.

باسی لەوەش كرد كە پێشتر ئێران تەنیا بە ناردنی راوێژكاری نیزامی رازیبووە، بەڵام لە ئێستادا بە گەرمی پرسی رەوانەكردنی هێزی سەربازی بۆ بەرەكانی شەڕ لەسەر داوای حكومەتەكانی عێراق و سووریە تاوتوێ دەكات.

ناوبراو وتیشی لە كاتێكدا چالاكییەكانی داعش لە نزیك بەغدا جدیتر بووە و داعش دەیەوێت بە گرتنی رومادیە هێڵێكی جیاكەرەوە لە خۆرهەڵاتی عێراقەوە تا خۆرئاوای ئوردن پێكبێنێت ، چیتر ئێران ناتوانێ دەستەوەستان راوەستێ و پێویستە بۆ پاراستنی هێڵەكانی بەرگری خۆی و بۆ پوچەڵكردنەوەی مەترسی داعش، هەنگاوی سەربازیی جددی بنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.