سەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 21ی رەزبەر لەهێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر سەربازگەیەكی گەورەی سپای عێراق، پاش شەڕێكی قورس سەربازخانەكە لەلایەن داعشەوە دەستی بەسەردا گیرا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی دەوڵەتی عێراق بە هەواڵنێریی شەفەق نیوزی رایگەیاندووە كە، چەكدارانی داعش هەروەها توانیویانە كۆمەڵێك ناوچە وەك: سەهلیە، كەسارە، خزرەج، دۆلاپ، ساتمیە لەرۆژئاوای شاری “هیت” كە دەكەوێتە رۆژئاوای رۆمادیە لەپارێزگای ئەنبار كۆنترۆڵ بكەن.
دوێنش بەهەمان شێوە چەكدارانی داعش سەربازگەیەكی دیكەیان لەو ناوچەیە كۆنترۆڵكرد و لەئێستادا لەو قۆڵە تەنها سەربازگەی “عین اسد” ماوە كە سپای عێراق پێشكەشی داعشی بكات.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە كاربەدەستێكی سەربازیی ئەمریكا ئەمڕۆ رایگەیاند كە، ئەگەر هەلیكۆپرە ئاپاچیەكانی ئەمریكا نەبوونایە، ئێستا داعش فڕۆكەخانەی بەغدای كۆنتڕۆڵ كردبوو.