رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیە بە ئاماژە بە توندكردنەوەی یاساكان بۆ سەركوتی خۆپیشاندانی خەڵك لە باكووری كوردستان و شارەكانی دیكەی توركیە، داوای لە بنەماڵەكان كرد رێگە لەوە بگرن رۆڵەكانیان بەشداریی لەو خۆپیشاندانە بكەن.
بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی سكای نیوز، ئەردۆغان رایگەیاندووە كە حكومەتەكەی بۆ سەركوتی ئەو خۆپیشاندانانەی كە چەند رۆژە لەشارەكانی توركیە لەئارادایە، رێوشوێنی توندتر دەگرێتەبەر.
ئەردۆغان وتیشی لەهەفتەی داهاتوو پارلەمانی توركیە بۆ كۆتایی هێنان بەو خۆپیشاندانانە یاسایەكی نوێ پەسەند دەكات.
ئاماژەی بەوەشدا كە پەكەكەو بەدەپە سەرچاوەی ئەو خۆپیشاندانو پێكدادانانەی شارەكانی توركیانو حكومەتی توركیە بە توندی سەركوتی ئەم خۆپیشاندانانە دەكات.
لەماوەی رۆژانی رابردوو بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی لە شارەكانی باكووری كوردستان، دژ بە سیاسەتەكانی توركیا لەمەڕ كۆبانی، نزیكەی 40 كەس بە گوللەی هێزەكانی پۆلیسی توركیە گیانیان بەخت كردووە و بە هەزاران كەسیش بریندار یان دەستبەسەر و راپێچی زیندان كراون.