دوو زیندانی سیاسی خۆڕاگری خەڵكی شارەكانی مەریوان و سەقز پتشویانی خۆیان بۆ خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی دەربڕی و ئەوانیش سەڵای “كۆبانی تەنیا نیە” بەرز كردەوە.
ئەم دوو زیندانیە سیاسیە بە ناوكانی عەلی مورادی و كەماڵ شەریفی كە هەركامەو بە 30 ساڵ زیندان مەحكوم كراون و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری میناب دوور خراونەتەوە لە نێو زینداندا پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی كۆبانی دەربڕیوە و هێرشە دڕندانەكانی داعشیان مەحكوم كردووە.
ئەو دوو زیندانیە سیاسیە بە هەڵگرتنی تراكتی كۆبانی تەنیا نیە، پشتیوانی خۆیان بەو چەشنە راگەیاند. ئەمەش لەحاڵێكدایە كە پێشتریش ئەم دوو زیندانیە سیاسیەو باقی زیندانیە سیاسیەكانی 8 زیندانی ئێران بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی دەستیان دابووە مانگرتن لە خوارن.