یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

حه‌فته‌یه‌که چه‌ند زیندانیی سیاسیی کورد مانیان له خواردن گرتووه

رۆژی یه‌كشه‌مه‌‌ی ڕابردوو 19ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئه‌رژه‌نگ داوودی زیندانی سیاسیی به‌ندكراو له‌ زیندانی به‌نده‌رعه‌باس پاش گوشاری به‌رپرسان بۆ سه‌ر زیندانیان به‌ ناچار ده‌ستی دایه‌ مانگرتن له‌ خواردن، هاوکات عه‌لی موردایش زیندانی تری سیاسی كورد كه‌ پتر له‌ 10 ساڵه‌ له‌ زیندان دایه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ 27ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ هۆی گوێ نه‌دانی پزیشكان به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌و گواستنه‌وه‌ی بۆ له‌ زیندانی به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه‌ بۆ زیندانی شاری میناب ده‌ستی دایه‌ مانگرتن.

به گوێره‌ی ڕاپۆرتی که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی ئێستا لانیکه‌م 8 چالاکی ده‌ستبه‌سه‌رکراوی سیاسی له زیندانه‌کانی به‌نده‌رعه‌باس‌و میناب مانیان له خواردن گرتووه‌و تا ئێسته به‌رپرسانی زیندان هیچ وڵامێکیان بۆ مانگرتنه‌که‌یان نه‌بووه.

چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش ئه‌فشین سوهرابزاده‌، محه‌مه‌د حسێن ره‌زایی و كه‌ماڵ شه‌ریفی له‌ زیندانی میناب و ده‌رویش زه‌ندی، كه‌ به‌تۆمه‌نی هاوكاری كردن له‌ گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كان له‌ زیندانی ماكۆ بۆ زیندانی به‌نده‌ر له‌نگه‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌، مانیان له خواردن گرتووه. هدوابه‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ریه‌که له زیندانیانی سیاسی حه‌سه‌ن جه‌وانی‌و كه‌ریم مووسا زاده‌ له‌ زیندانی به‌نده‌ر عه‌باس په‌یوه‌ست بوون به‌ زیندانیانی مانگرتوو له‌ خواردن.

وێنه: که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.