شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

65 هەزار خانوو و بینای بازرگانی غەزە بڕیاری بونیادنانەوەی لەسەر دەدرێ

مەحموود عەباس ، سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین سەبارەت بە كۆنفڕانسی دووبارە بونیادنانەوەی غەززە كە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێ، لەگەڵ نەبیل ئەلعەرەبی ، ئەمینداری گشتی یەكیەتی عەرەب كۆبوونەوە .

بڕیاروایە مەحموود عەباس لەگەڵ عەبدولفەتاح سی سی ، سەرۆك كۆماری “میسر”یش بۆ باسكردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی و  دووبارە بونیادنانەوەی غەززە كۆببنەوە، ئەم كۆنفراسە تایبەتە بە پرۆسەی دووبارە بونیادنانەوەی غەززە و بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە لە قاهیرە بەڕێوەبچێت.

ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەشداری ئەم كۆبوونەوەیە دەكەن بۆ ئەوەی چەندین ملیار دۆلار بۆ دووبارە بونیادنانەوەی غەززە كۆبكەنەوە .

بەپێی راپۆرتی نەتەوەیەكگرتووەكان و حكومەتی فەڵەستین، شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، كە بۆ ماوەی 50 رۆژ بەردەوام بوو، بووە هۆی رووخانی زیاتر لە 60 هەزار ماڵ و زیاتر لە 5 هەزار شوێـنی بازرگانی ، كە بۆ دووبارە بونیادنانەوەیان پێویستییەكی زۆریان بە هاوكاریی وڵاتان هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.