شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

پشتیوانی خەڵك و هونەرمەندانی ئەفغانستان لە خەڵكی كۆبانی / بە وێنە

ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی شاری كابۆل پێتەختی ئەفغانستان بە ئاگر تێبەردانی ئاڵای داعش سەڵای بەرزی خۆیان بۆ خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی و هەروەها ئیدانە كردنی هێرشەكانی داعش بۆ سەر كوردستان بەرز كردەوە.

هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن كە ژمارەیەك لە لاوانی وڵاتای ئەفغانستان لە شاری كابۆل پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی كۆبانی دەربڕیوە و وێڕای مەحكوم كردنی جینایەتە دژە مرۆییەكانی داعش ئاڵای رەشی ئەو گرووپەیان لە گۆڕەپانی سەرەكی شاردا ئاگر تێبەرداوە.

هەروەها لە لایەكی دیكەوە پاش بانگەوازی دوو گرووپی موسیقای مورچەها (مێروولەكان) و گرووپی رەپ مشت، رۆژی هەینی 18ی مانگی رەزبەر كۆنسێرتێكیان بۆ پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانی لە “چایكەدەی هونەر” لە شاری هەرات بەڕێوە برد.

گرووپی مێروولەكان لە كۆتایی كۆنسێرتەكەی خۆیان وێڕای دەستخۆشی لە بەشداربوونی هاوڵاتیان و لاوانی هەرات رایانگەیاند كە: ئێمە ئەمڕۆ زۆرتر بۆ پشتیوانی و پەرەپێدانی بیرۆكەی كۆبانی وەكوو بەدیلێكی نهێنی بۆ هەموو خەڵكی چەوساوەی جیهان ئەم كۆنسێرتەمان بەڕێوە برد.

جێگای ئاماژەیە، هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی گرووپی داعش بۆ سەر شاری كۆبانی و پەرەسەندنی ناڕەزاییە جیهانیەكان بۆ پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری ئەو شارە، چەندین شاعیری خەڵكی ئەفغانستان بە وتنەوەی شێعری شۆڕشگێڕانە پشتیوانی خۆیان بۆ شاری كۆبانی و خۆڕاگری و مقاومەتی كەم وێنەی ئەو شارە دەربڕیوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.