شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

رەجەب تەیب ئەردۆغان تەسلیم بوو

سەرۆك كۆماری توركیە رەجەب تەیب ئۆردۆغان رایگەیاند” نارەزایەتییەكان لە ژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەكان دەرچوون”.

دەزگاكانی راگەیاندنی توركیە ئەو وتارەی ئۆردوغانیان بڵاوكردەوە كە لە شارەكەی خۆی ( ریزە ) قسەی بۆ كۆمەڵیك خەڵك كرد و وتوویەتی” توركیە ئەو دەوڵەتە نییە كە دەستبەرزبكاتەوە لەبەرامبەر كۆمەڵیك تێكدەر، خۆی بدات بەدەستەوە”.

ئەردۆغان هێرشی كردە سەریان و وتی ” رووبەرووی ئەو تێكدەرانە دەبینەوە كە بەهۆی پەرەسەندنی شەڕ لە كوبانی خۆپیشاندان دەكەن و بەرنبەر بە چەكدارانی داعش ناڕەزایی دەردەبڕن.

پێشتریش رۆژی هەینی 18 مانگی رەزبەر ئەردۆغان لەكاتی ئامادەبوونی لە ئاهەنگێكدا لە زانكۆی دەریای رەش وتی” توركیە بەشێوەیەكی زۆر بەهێز وەڵامی ئەو خۆپیشاندەرانە دەداتەوە”.

ئەردۆغان وتی: ” مەحاڵە پۆلیس بتوانێت ئەو خۆپیشاندەرانە كپ بكاتەوە” هێزە ئەمنییەكان چی پێوست بكات دەیكەن بۆ رووبەرووبوونەوەی خۆپیشاندەران، بەڵام ئەو خۆپیشاندانە لە زۆر شوێندا لە ژێر سەیتەرەی پۆلیس و هێزە ئەمنیەكاندا دەرچووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.