كۆشكی سپی ئەمریكا بە دانانی لاپەڕەیەكی رابرسی لە سەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی، رایگەیاندووە كە ئەگەر 100 هەزار كەس ئەم راپرسیە واژۆ بكەن، بەو پێیە چەك و تەقەمەنی پێویست رادەستی هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل “یەپەگە” لە كۆبانی دەكات.
ئەمە لەحاڵێكدایە كە تا ئێستا دەستەوەستان بوونی كۆمەڵگای جیهانی بۆ پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی و هێزەكانی یەپەگە بەو بیانووەوە بووە كە پەیەدە و هەموو هێزەكانی ژێر ركێفی یەپەگە، وەكوو لقی رۆژئاوای پارتی كرێكارانی كوردستان دەناسرێت و ئەو پارتەش ئێستا لە لیستی گرووپە تێرۆریستیە نێودەوڵەتیەكاندایە و هیچ وڵاتێ بۆی نیە چەك و تەقەمەنی رادەستی پەكەكە و لقەكانی لە باقی شوێنەكانی دیكەدا بكات.
بۆ بەشداریی لەو راپرسیە سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكەن:
https://petitions.whitehouse.gov/petition/officially-arm-peoples-protection-unit-ypg-syria-defend-isis-destroying-kobane-community/MqkGM32Y