شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

مەكەین و لینسی دەڵێن لەگەڵ ئەردۆغان بەرانبەر بە داعش هاوڕاین

هەردوو سێناتۆری كۆماریخواز لە ئەمریكا جۆن مەكێین و لینسی گراهام راگەیەندراوێك لەسەر رۆڵێ توركیە لە سەر مەسەلەی بەرەنگاربوونەوەی داعش بڵاودكردەوە و دەڵێین سەڕەرای رەخنەكانمان لەهەندێك سیاسەتی توركیە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ، بەڵام هاوڕاین لەگەڵ ئەردۆغان كە دەبێت ستراتیژییەك هەبێ بۆ نەمانی ئەسەد و داعش لەیەككاتدا.

هەردوو سیناتۆرەكە لە روونكردنەوەكەدا دەنووسن: ئەو رەخنە زۆرانەی كە لە توركیە دەگیرێ كە هاوكاری “كۆبانێ” ناكات مانای وانییە كە دەبێ ئەسەد و داعش بەیەكەوە لەناو ببرێن. ئێمەش باوەرمان وایە كە دەبێ توركیە رۆڵێكی گەورەتر ببینێ لە جەنگ لە دژی داعش. هەروەها ئێمە نارەحەتین لەهەندێك سیاسەتی توركیە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەتی لەگەڵ ئیسرائیل و مامەڵەكانیان لەسەر سنووری سووریە.

هەروەها باس لەوەش دەكەن كە: لەگەڵ ئەمانەشدا هاوڕاین  لەگەڵ ئەو قسانەی ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توریكە لەبارەی ئەوەی دەبێ ستراتیژییەكی نێودەوڵەتی هەبێ كە تەنیا بریتی نەبێ لەناوبردنی داعش بەڵكو كۆتایهێنانیش بێ بە دەسەڵاتی ئەسەد لە رێگەی دروستكردنی ناوچەی دژە فڕین و هاوكاریكردنی ئۆپۆزیسیۆنی سووری.

لەكۆتایدا دوو سێناتۆرە كۆماریخوازەكان دەڵێن ئەگەر ئۆباما ئەو ستراتیژەیەی كە سەركردەكانی توركیە داوای دەكەن جێبەجێبكات ئەوا ئەمریكا دەتوانێ پشتیوانی گرنگی هاوپەیمانەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەدەستبێنێ لەوانەش سپای توركیە كە گرنگە بۆ سەركەوتن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.