خۆپیشاندانی خەڵكی شاری سنە بۆ سێهەمین رۆژی بەردەوام بۆ پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی دەستی پێكرد.
هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن كە ژمارەیەكی یەكجار زۆر لەو كۆبوونەوەیەدا بەشدارن و ئەمڕۆ لە باقی رۆژەكانی دیكەی رێژەی خۆپیشاندەران زۆرتر و بەرفراوانترە.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە رۆژی پێنجشەممەش لە شاری سنە نزیك بە 5 هەزار كەس لە خەڵكی شاری سنە رژانە سەر شەقامەكان و دەنگی خۆیان بۆ پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانی و دژایەتی بەرانبەر بە داعش دەربڕی.