شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

زیندانیە سیاسیەكانی 8 زیندانی ئێران بۆ كۆبانی مان دەگرن

بە دروشمی كۆبانی تەنیا نیە زیندانیە سیاسیە كوردەكانی 8 زیندانی ئێران بە شێوەی سەنبۆلیك و بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، بە دروشمی كۆبانی تەنیا نیە زیندانیە سیاسیەكانی 8 زیندانی ئێران دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.

دەوترێ، زیندانیەكان لە ورمێ، بەندەر عەباس، بەندەر لەنگە، زاهیدان، میناب، قوروە، رەجایی شاری كەرەج و زیندانی سنە لە كردەوەیەكی هاوئاهەنگ و بە شێوەی سەنبۆلیك بۆ پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانی دەست دەدەنە مانگرتن لە خواردن.

گەرچی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەكانی باشووری ئێرن و لە زیندندانەكانی ورمێ و قوروە بە شێوەی هاوئاهەنگ لە رۆژی سێشەممە 15ی مانگی رەزبەرەوە دەستیان داوەتە مانگرتن و پتشوانی خۆیان بۆ خەڵكی كۆبانی و دژایەتی لە دژی گرووپی تێرۆریستی داعش راگەیاندوە، بەڵام لە كردەوەیەكی هاوئاهەنگدا هەموو زیندانیە سیاسیەكان لە زیندنی رەجایی شاری كەرەج، سنە و زیندانی زاهدان بەم مانگرتنەوە پەیوەست بوون و مانگرتنەكەیان رۆژی هەینیش درێژەی هەیە.

نێو ئەو زیندانیانە كە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن بریتیە لە: عەلی مورادی، كەماڵ شەریفی، محەمەد حسێن رەزایی و ئەفشین سوهرابزادە لە زیندانی میناب، كەریم موسەوی زادە ئەسعەد سەڵواتی و شاكر عەیان پوور لە زیندانی بەندەر عەباس و بەدیع حسێن پەناهی لە زیندانی بەندەر لەنگە و چەندین زیندانی سیاسی دیكە كە لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا راگیراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.