شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

بۆچی جیهان شۆڕشگێڕانی كوردی سوریە لەبەرچاو ناگرێ؟

نووسەر: دەیڤید گرابێر
وەرگێڕان بۆ فارسی: ئەحمەد سەیف
وەرگێڕان بۆ كوردی: فیروز مامۆیی

لە ساڵی 1937ی زایینی باوكم وەكوو خۆبەخشێك ئامادەبوو تا لە “بریگارد”ی نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە دەسەڵاتی كۆماریی لە ئسپانیا شەڕ بكات. كودتایەكی بە رواڵەت فاشیستی، بە شێوەی كاتیی بە راپەڕین و بەرەنگاریی كرێكاران بە رێبەریی ئانارشیستەكان و سۆسیالیستەكان پێشی پێگیرا. لە بەشێكی بەرین لە ئسپانیا شۆڕشێكی راستەقینەی كۆمەڵایەتی لەحاڵی جووڵەدا بوو، كە بووە هۆی ئەوەیكە شارگەلێكی زۆر كەوتە ژێر چاودێری راستەوخۆی بەڕێوبەرایەتی دێمۆكراتیك. پیشەسازی لە ژێر چاودێری كرێكاران بوو و ژنانیش بە شێوەیەكی رادیكاڵ هێز و وزەیان گرتبوو.
شۆڕشگێڕانی ئیسپانیا هیوادار بوون بیرۆكەیەكی نوێ لە كۆمەڵگایەكی ئازاد پێك بهێنن كە لە باقی وڵاتانی جیهان كەڵكی لێ وەربگیردرێت. بەڵام زلهێزانی جیهانی سیاسەتی “دەستێوەرنەدان”یان گرتە بەر و تەنانەت كاتێ كە هیتلێر و موسولینی بە واژۆ كردنی رێككەوتننامەی دوولایەنە بۆ پتەوكردنی بەرەی فاشیستەكان چەك و سەربازیان بۆ سپانیا بەڕێكرد، بەربەستێكی جیددیان بۆ كۆماریخوازەكان پێكهێنا. ئاكامی ئەم كردەوەیە درێژەكێشانی شەڕی ناوخۆیی بۆ چەند ساڵێك و لە ئاكامدا سەركوتی شۆڕش و یەكێك لە خوێناویترین كوشتارە بەكۆمەڵەكان لەو سەدە لە خوێن گەوزاوەدا بوو.
هیچكات بیرم نەدەكردەوە كە لە كاتی ژیانمدا بینەری پارت بوونەوەی دۆخێكی هاوشێوە بم. بێ گومان هیچ رووداوێكی دووبارە لە راستیدا پارت نابێتەوە. لەو رووداوانەی كە لە ساڵی 1936 لە ئسپانیا هاتە ئاراوە و ئەوەیكە لە رۆژئاوای كوردستان ئێستاكە لە حاڵی قەوماندایە، بە هەزاران جیاوازی بوونی هەیە. بەڵام تایبەتمەندیگەلێكی هاوشێوە و سەرسوڕهێنەر و دڵتەزێن هەست پێ دەكەم، كە من وەكوو كەسێ وا سیاسەت لە نێو بنەماڵەمدا بە شێوەگەلێكی جۆراوجۆر لەگەڵ شۆڕشی ئسپانیا پێناسە دەكرێت ئەركی سەرشانمە رابگەینم، كە ئێمە ناهێڵین داهاتووی كوردانی شۆڕشگێڕیش بەو ئاقارەدا بڕوات.
ناوچەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا، بەو شێوازەی كە ئەمڕۆكە بوونی هەیە، یەكێك لە نموونە درەوشاوە و گەلێ هەڵكەوتوو لە گۆڕانكارییەكانە، كە لە تراژێدی شۆڕشی سوریە هەڵقوڵاوە. كاتێ دەستوپەیوەندەكانی رژیمی “ئەسەد”یان لە ساڵی 2011 لەم ناوچەیە وەدەرنا و وێڕای دژایەتی هەموو دراوسێیەكان، نە تەنیا رۆژئاوا سەربەخۆیی خۆی پاراست بەڵكوو نموونەیەكی مەزن لە ئەزموونێكی دیمۆكراتیكە. شورا خەڵكیەکان وەكوو ئەو دامەزراوانەن كە دوایین بڕیار دەردەكەن. شوراكان بە سەرنج و تێبینیەكی ورد بە راگرتنی باڵانسی رەگەزی لە ناوچەكە هەڵدەبژێردرێن ( لە هەر ناوچەیەكدا شارەدار بۆ نموونە لە 3 ئەندام دەبێ یەكێكیان كورد، یەكێكیان عەرەب و كەسە سێهەمیەكەشیان یان ئاسووری یان ئەرمەنی بێت و لانیكەم یەكێك لە نوێنەرە باڵاكان دەبێ ژن بێت). شوراكانی ژنان و لاوان بوونی هەیە و لە رەنگدانەوەیەكی بەرچاو و سەرسوڕهێنەر لە”ژنە ئازادەكان”ی ئیسپنیا و ئەرتشی فێمێنیستی، هێزە چەكدارەكان یان هێزەكانی پاراستنی ژنان “یەكینەكانی پاراستنی ژنان”بە ئەستێرەیەكی درەوشاوە لە سەر ئاڵاكەیان، كە بەشێكی بەرچاو لە خەباتی چەكداری لەگەڵ چەكدارانی “دەوڵەتی ئیسلامی”یان گرتووەتە ئەستۆ . (ئەو ئەستێرەیە ئاماژەیەكە بە خوای سەردەمی كۆنی ناوچەی میزیۆپۆتامیا یان Ishtar).
چلۆن دەبێ وەها رووداەوێك بێتە ئاراوە و لە لایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و تە نانەت زۆربەی هەرە زۆری چەپی ئێنتێرناسیۆناڵ لەبەرچاو نەگیردرێت؟
وادیارە هۆكاری بنەڕەتی ئەوەیە كە پارتی شۆڕشگێڕی رۆژئاوا (پەیەدە) لەگەڵ پارتی كرێ:ارانی كوردستان_توركیە (پەكەكە) بزووتنەوەیەكی چریكی ماركسیستی كە لە دەیەی 1970 وە دژی دەوڵەتی توركیە خەبات دەكات، پێكەوە هاوپەیمانن. ناتۆ، ئەمریكا و یەكیەتی ئوروپا پارتی كرێكارانی كوردستان_توركیە بە شێوەی فەرمی وەكوو “رێكخراوێكی تێرۆریستی” ناو لێدەبەن و هێزە چەپەكانیش ئەوان بە “ئێستالینیست” ناولێدەبەن و بەرانبەریان كەمتەرخەمن. بەڵام پارتی كرێكارانی كوردستان كە لە سەرەتاوە حیزبێكی بەتەواوەتی لێنێنیستی بوو، ئیتر بەو چەشنە نیە. پێگەیشتنی ناوخۆیی و ئاڵوگۆڕی لیركردنەوەی دامەزرێنەرەكەی واتە “عەبدوڵڵا ئۆجەلان” كە لە ساڵی 1999ی زایینیەوە لە زیندانی دەوڵەتی توركیەدا بەند كراوە، بووتە هۆی ئاڵوگۆڕ لە ئامانج و تاكتیكەكانی ئەو حیزبە. حیزبی كرێكارانی كوردستان رایگەیاندووە كە، ئیتر تەنانەت نایهەوێ دەوڵەتێكی كوردی بنیات بنێ. لە بەرانبەردا تا رادەیەك لە ژێر كاریگەریی روانگەی خۆبەڕێوەبەریی ئازاد شاری و ئانارشیستی “مورای بوكچین” بەرنامەیەكی درێژخایەنی “سیستمی ئیدارەی ئازیخوازانە” قبوڵ كراو داوا لە كوردەكان دەكات، كۆمەڵگا ئازاد و خۆبەڕێوبەرەكان بە پێ بنەماكانی دێمۆكراسی راستەوخۆ پێكبهێنرێت كە دواتر بۆ ئیدارەی سنوورە میلیەكان دەگەنە رێكەوتن و هاوپەیمانی ساز دەكەن و هۆمێدوارە كە لە درێژخایێن دا سنوورە میلیەكان لەنێو بچێت. بەم پێیە، دەیانهەوێ تا خەباتی كوردەكان بە شێوەی ئاوێنەیەكی باڵانوێنی جیهانی بۆ پێكهێنانی دێمۆكراسی راستەقینەی، ئابووریی تەعاونی و بوروكراسی دەوڵەت_نەتەوە وردە وردە لەنێو بچێت.
لە ساڵی 2005ەوە پارتی كرێكارانی كوردستان بە نەشئەت گرتن لە ستراتیژی شۆڕشگێڕە زاپاتیستەكان لە چیاپاس رێكەوتنی یەكلایەنەی كۆتایی هێنان بە شەڕ و تێكهەڵچوون لەگەَ دەوڵەتی توركیەی راگەیاند و ئێستاكەش هەموو هێزی خۆی بۆ پەرەپێدانی پێكهاتەی دێموكراتیك لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی خستووەتە گەڕ. هەندێ كەس ئەم هەوڵانە بە گومانەوە سەیر دەكەن. بە بڕوای هەندێ كەسیش پاشماوە نادێموكراتیكەكان هێشتاكە بوونیان هەیە، بەڵام ئەوەیكە لە رۆژئاوا تێدەپەڕێ، ناوچەیەك كە شۆڕشی سوریە بۆ كوردەكانی لەبار كرد تا لە ناوچەیەكی بەرین بڕواكانی خۆیان بخەنە گۆڕەپانی تاقیكردنەوە، دەریدەخات كە ئەوەی وا روویداوە گاڵتەجاڕانە و بێ بنەما نیە. شوراكان، لیژنەكان و هێزی چەكدار پێكهێنراون. داراییە دەوڵەتیەكان لە ژێر چاودێری تعاونیەكان كەوتووەتە ژێر سەیتەرەی كرێكاران و هەموو ئەمانە وێڕای هێرشە بەردەوامەكانی هێزە تونئاژۆە راستیستەكانی دەوڵەتی ئیسلامی هێشتاكە درێژەی هەبوو و پێی گرت. بەتایبەت كاتێ كە هێزە هاوبەشەكانی پارتی كرێكاران كوردستان لە باكوور و رۆژئاوا پاش هەڵهاتنی پێشمەرگەی باشووری كوردستان، تەداخولیان لە شەڕی شەنگالدا كرد و لە ناوچەكانی ژێر ركێفی دەوڵەتی ئیسلامی هەزاران پەنابەر و ئاوارەی ئێزیدیان رزگار كرد. ئەم عەمەلاتە لە ناوچەیەك بە فراوانی پێشوازی لێكرا، بەڵام سەیر ئەوەیە كە راگەیاندنەكانی ئوروپا و ئەمریكا هیچ ئاماژەیەكیان پێ نەدا.
ئێستا دەوڵەتی ئیسلامی بە كۆمەڵێ تانكی ئەمریكایی و چەكی دیكەوە كە لە ئەرتشی عێراق بە دەستكەوت وەریگرت گەڕاوەتەوە تا تۆڵە لە شۆڕشگێڕانی كۆبانی بكاتەوە و ئامانجی خۆیشی راگەیاندووە. كوشتاری بەكۆمەڵ و بەكۆیلە كردنی كۆبانی، بەڵێ بەكۆیلە كردنی هەموو خەڵكی سڤیل و مەدەنی. لە هەمان حاڵدا ئەرتشی توركیە لە سنوورەكان جێگای خۆش كردووە و ئیزن نادات هێزی یارمەتیدەر و كەلوپەل بگاتە دەستی پارێزەرانی كۆبانی. فڕۆكە ئەمریكاییەكانیش زۆرتر سەیركەر و تماشاكەرن و جاروبار بە شێوەیەكی زۆر كەم و كورت هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامی، تا بەو چەشنە بڵێن لە بارودۆخێكدا كە دەوڵەتی ئیسلامی پارێزەرانی ئەوموونی مەزنی دێمۆكراتیك كوشت و بڕ دەكەن، ئەوان تەنیا بینەر و تەماشاكەر نەبوون. ئەگەر بمانهەوێ بۆ فاڵانژە بێ ئەخلاقە مرۆڤ كوژەكان و بە رواڵەت بە بیرو بڕوا “فرانكۆ” بەدیلێكی ئەوڕۆیی بدۆزینەوە، نموونەیەكی گونجاوتر لە دەوڵەتی ئیسلامی بوونی نیە. لە هەمان كاتدا ئەگەر بمانهەوێ بۆ “ئەرتشی ئازادی ژنان”ی ئیسپانیا بەدیلێكی ئەوڕۆیی بدۆزینەوە چ ژنێك باشتر و لەبارتر لە ئەو ژنانەی كە لە سەنگەرەكانی بەرگریی لە كۆبانی دان؟
ئایا جیهان و لێرەدا بە شێوەی شەرمەزار چەپی نێودەوڵەتی_ دەیهەوێ بە چاوپۆشی و كەمتەرخەمی ئیزن بدات تا مێژوو دووپات بێتەوە.
ئەو بابەتەی سەرەوە وەرگێڕدراوی بابەتی نێو ئەم لینكەی خوارەوەیە:

Why is the world ignoring the revolutionary Kurds in Syria?

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.