ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی شاری روانسەر لە رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی ناڕەزاییان دەربڕی.
ئەو كۆبوونەوەیە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 4ی ئێوارە بەڕێوە چوو، ژمارەیەكی بەرچاو لە چالاكان و خەڵكی مەدەنی تێیدا بەشدار بوون و ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بە كەمتەرخەمیەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر بە خۆڕاگریی خەڵكی كۆبانی و هەروەها هێرشە نامرۆڤانەكانی داعش دژی دەستكەوتەكانی رۆژئاوای كوردستان دەربڕی.