ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی كوردستان دوێنێ چوارشەممە وەكوو باقی شوێنەكانی دیكەی جیهان و كوردستان، بە مەبەستی پتشوانی لە خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانی و بێ دەنگی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەوبارەوە ناڕەزاییان دەربڕی.
لەو كۆبوونەوە ناڕەزایی دەربڕینەدا هاوڵاتیانی پیرانشاری بە بەرز كردنەوەی پلاكاردگەلێكی جۆراوجۆر پشتیوانی و هاوخەمی خۆیان بۆ خەڵكی كۆبانی و بەرخۆدانی 24 رۆژەی ئەو شارە دەربڕی.