وەزارەتی پەروەردەی عێراق راگەیاند كە چەكدارانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش تا ئێستا 2 هەزار خوێندنگایان لە 5 پارێزگای عێراق وێران كردوە.
بەپێی هەواڵێكی رادیۆ “حر”، وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند لەماوەی5 مانگی رابردوودا چەكدارانی داعش لەپارێزگاكانی ئەنبار، دیالە، سەڵاحەدینو كەركوك زیاتر لە 2 هەزار قوتابخانەو خوێندنگایان وێران كردوە.
لەمبارەەیوە “نایف سامر حسێن” بەڕێوەبەری پلاندان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە كە، وێرانبوونی ئەم ژمارەیە لە خوێندنگاكان، خوێندنی توشی گرفتی جیدی كردووە.