هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

لە ماوەی 2 رۆژدا لە باكووری كوردستان 21 كورد بە دەست پۆلیسی توركیە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی خۆپێشاندانەكانی  دوو رۆژی رابردوو لە  شارەكانی باكووری كوردستان 21 هاوڵاتیی كورد بە گوللەی پۆلیسی توركیە كوژران و 168 ی دیكەش برینداربوون.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی رووداو، لە ماوەی رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 16 و 17ی رەزبەر، لەسەرتاسەری شارەكانی باكووری كوردستان بۆ پشتیوانیكردن لە كۆبانێ و  بۆ ئیدانەكردنی هەڵوێستی توركیە لەوبارەوە، خۆپێشاندانی ناڕەزایی ئەنجامدراو لە خۆپێشاندانەكانیش شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان كوردەكان و پۆلیسی توركیە دروستبوو.

دەوترَ  بەهۆی ئاڵۆزییەكان21 كەس لە خۆپیشاندەرانی كورد گیانیان بەخت كرد و  168  كەسی دیكەش برینداربوون، هەروەها بە سەدان خۆپێشاندەریش دەستبەسەركران.

ئەوەش باسی لێكراوە كە ئەو خۆپێشاندەرانەی گیانیان لەدەستداوە و بریندارن خەڵكی شارەكانی ئامەد، باتمان  مێردین و مووشێن.

لەدوای لێدوانەكانی ئەحمەد داوود ئۆغلۆ، سەرۆكوەزیرانی توركیە كاژێر 8:15 ی ئەمشەو لەبەردەم راگەیاندنەكان پارتەكانی “هەدەپە و كەجەكە”ی بە هۆكاری ئەم گرژییانە تۆمەتباركردن و وتی، ئەو ئالۆزییانەی ئەمڕۆ دروستبوون ئەو دوو پارتە لێی بەرپرسن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.