هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كۆبوونەوەكانی ژێنێڤ درێژەی هەیە

لە كاتێكدا كە چاوەڕوان دەكرا وتووێژەكانی ئێران‌و گروپی پێنج زێدە یەك رۆژی هەینی رابردوو كۆتایی پێ بێت، هەوڵی لایەنەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر بەرنامەی ناوكیی كۆماری ئیسلامیی درێژەی هەیە‌و لەم نێوەدا ئەمڕۆ شەممە 2ی سەرماوەز هەواڵی پەیوەست بوونی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەم وتووێژانە بڵاو بووەوە. گرێنگترین لەمپەرەكانی بەردەم پرسی ناوكیی ئێران، مەسەلەی درێژەدانی دامەزراندنی ریاكتۆری ئاوی قورسی لە ئەراك‌و پرسی پیتاندانی ئۆرانیۆم لە نێو خاكی ئەو وڵاتەیە. شەوی هەینی 1ی سەرماوەز لە كاتێكدا سێیەمین رۆژی وتووێژە ناوكیەكان لە ژێنێڤ كۆتایی پێهات كە وەزیری كاروباری دەرەوەی ئەمریكا هەواڵی وەڕێكەوتنی جان كری بۆ ئەو كۆبوونەوەی راگەیاند. جن ساكی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتی، مەبەست لە سەردانەكەی جان كری بۆ ژێنۆ كەمكردنەوەی ناكۆكیی‌و خێرایی بەخشین بە رێككەوتنێكی دوو لایەنەیە. ماری هرێف یەكێكی دیكە لە وتەبێژانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كە لە ژێنێڤ بەسەر دەبات رایگەیاند، چاوپێكەوتنی كاترین ئێشتۆن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتی ئوروپا‌و تیمەكەی لەگەڵ كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیی لە كۆتاییەكانی رۆژی هەینی درێژەی كێشا. مەبەستی ئەم كۆبوونەوانە گەیشتن بە رێككەوتنێكی دوو لایەنەی نێوان كۆمەڵگەی جیهانیی‌و كۆماری ئیسلامییە. ئەمە لە حاڵێكدایە كە خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامیی رۆژی رابردوو لە وتەیەكدا رەخنەی توندی لە ئەمریكا‌و رۆژئاوا گرت‌و هاوكات ئاماژەی بەوەدا هیچ هێزێك لە جیهان ناتوانێت پێش بە چالاكیە ناوكیەكانی ئێمە بگرێت. لە لایەكی دیكەوە ئەو رۆژنامەنووس‌و هەواڵنێرانەی كە بۆ روماڵكردن‌و گەیاندنی زانیاریەكانی تایبەت بە كۆبوونەوەكانی ژێنێڤ لە پشت دەرگا داخراوەكاندان، رێگەی چوونەژوورەوەیان نیە‌و لە سەرمای دەرەوە چاوەڕێی وەرگرتنی زانیارین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.