لە راگەیەندراوێكدا كە چەند خولەك لەوەپێش كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بلاوی كردەوە، وێڕای خستنەرووی كۆمەڵێك پێشنیار و رێگەچارە بۆ یەكگوتاریی و یەكخستنی ماڵی كورد، دەستخۆشی لە هەموو پتشویانیەكانی كۆمەڵگای جیهانی، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و رێكخراوە مەدەنیەكان، هونەرمەندان و خەڵكی بەئەمەگ كردووە.
لەو راگەیەندراوەی كۆمەڵەدا باس لەوە كراوە كە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا و بەتایبەت ئەمڕۆ لە شارەكانی، تەورێز، تاران، سنە، مەهاباد، دیاربەكر، ئیستانبوول، دەرسیم، كرماشان، سەقز، ئیسفەهان، ئانكارا، بەغداد، بۆكان، مەریوان، سلێمانی، هەولێر و … گەلی كورد و بە هەموویانەوە خاوەنداریەتی لە كۆبانی دەكەن و هەر بەو بۆنەشەوە كۆمەڵە خۆی بە خاوەندار و پاڵپشتی هەستی بەرپرسانە و دڵسۆزانەی گەلی بەئەمەگی كورد زانیوە و هەمیسان پشتیوانی خۆی بۆ بەرخۆدانی كەم وێنەی خەڵكی كۆبانی دووبارە كردووەتەوە.