چەكدارانی داعش پاش هێرش كردنە سەر شاری شەنگال لە باشووری كوردستان و دەستبەسەراگرتنی ئەو شارە، 5 هەزار ژن و كچی كرودی ئێزیدیان بە بارمتە گرتووە.
5 كەس لەو ژنە بارمتەگیراوانە كە هەمووشیان خوشكی یەكترن و خەڵكی یەكێك لە ئاواییەكانی چیای شەنگالن، پاش 23 رۆژ رزگار دەبن و باس لەوە دەكەن كە لەو ماوەیەدا ئەوەی دەستدرێژی و تەعەدای نامرۆڤانە بووە لە لایەن داعشیەكانەوە بەسەریاندا هاتووە.
گەورەترینی ئەو كچانە 20 ساڵیە كە ناوی زەهرایە و چكۆلەكەشیان 10 ساڵ تەمەنی هەەیە.
بە وتەی هەواڵنێریی دویچە ولەی ئاڵمان، پاش هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر شاری شەنگال، 400 هەزار كوردی ئێزیدی ئوارە بوون و 5 هەزار ژن و 400 پیاو بارمتە گیراون، كە هەموو ژنەكان دەستدرێژیی بەكۆمەڵی سێكسیان كراوەتە سەر و زۆرێكیان لێ فرۆشراون و هەموو 400 پیاوەكەش گوللەباران كراون.
رێژەی ئێزیدیەكانی سەرانسەر جیهان 500 تا 800 هەزار كەس دەخەمڵێنرێت كە لە ناوچە كوردنشینەكانی باشوور، رۆژئاوا و باكووری كوردستان و هەروەها قەفقاز و ئێران دەژین.