سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی مانگی رەزبەر كۆبوونەوەی ناڕەزایی بۆ پشتیوانی لە كۆبانی و بێ دەنگی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرانبەر بە هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر ئەو شارە بە لە شاری “جوانڕۆ”ی رۆژهەڵاتی كوردستان ڕێوە چوو.
كۆبوونەوەكە كە بە شێوەیەكی هێمنانە و بە هەڵگرتنی كاغەز و پلاكارد و وتنەوەی دورشم بەڕێوەچوو، تێدا داوا لە هەموو رێكخراوە مرۆڤپارێز و زلهێزانی جیهان كرا كە بە خێراترین كات بێنە سەر خەت و بە هانای كۆبانیەوە بڕۆن.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، دوێنێ سێشەممەش لە هەموو وڵاتانی جیهان ولە هەر چوار پارچەی كوردستانیش كۆبونەوەگەلێكی جۆراوجۆر بەڕێوە چوو و تەنانەت لە باكووری كوردستان تێكهەڵچوونی قورس لە نێوان هاوڵاتینی كورد و سپای توركە هاتە ئاراوە و تا ئێستا 15 هاوڵاتی كورد گیانیان بەخت كردووە.