كۆمەڵێك لەپێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان لە نامەیەكی كراوەدا بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لێدەكەن بەرامبەر بە كۆبانی هەڵوێست وەرگرێت.
دەقی نامە كراوەكە:
به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان!
به سڵاوێکی برایانه،
ئێمه کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرینی کوردستان که خۆمان له به‌ره‌ی گه‌ڵ و خه‌باته ره‌واکه‌ی دا ده‌بینیننه‌وه، به‌م شێوه‌یه و به ئاشکرا و به شاهیدی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به‌رێزتان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه.
1 – ریگه مه‌ده وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له ریزبه‌ندییه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دا له پاڵ تورکیه و له دژی نه‌ته‌وه‌کی خۆت به‌کارت بێنن.
2 – وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ده‌س له پشتیوانی ته‌نیا به قسه و ریکلام هه‌ڵگره و به‌کرده‌وه نیشانی بده که له ته‌نگانه‌دا دۆست و هاورێێ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆت و شۆرشگیرانی کوردی.
3 – وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، زه‌ختی جیدی بخه سه‌ر ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌وه‌ی به هلیکۆتهری خۆیان چه‌ک و پێشمه‌رگه بگوازنه‌وه بۆ کۆبانی.
به‌رێز مه‌سعود بارزانی !
1 – ئــاگادار به که که‌وتنی کۆبانی، له ده‌س دانی شه‌رفی کوردایه‌تی بهرێـــزیشتـانه.
2 – ئــاگادار به که ئه‌گه‌ر پشتیوانی عه‌مه‌لی و ده‌سبه‌جێ باشوور به ئه‌مری جه‌نابتان نه‌گاته کۆبانی، هه‌رگیز چاوه‌رێ مه‌به که پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی کوردستان، به تایبه‌ت پشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستانی له دوارۆژدا و له ته‌نگانه به هانای تۆ و پارت و ههرێمهکهتهوه بێن.
3 – ئاگـــادار به که ئه‌مه‌ی ئێستا روو ده‌دات، گرینگ‌ترین ئه‌زمون و ئیمتحانی مێژووی سه‌رده‌می کورده و هه‌موومان به په‌رۆشه‌وه و به په‌له چاوه‌رێی هه‌ڵوێستی روون و به کرده‌وه‌ی جنابتانین.
له گه‌ڵ رێزمان کۆمه‌ڵێک له پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان.
شه‌وی سێشه‌ممه
6ی ئوکتۆبری 2014ی زاینی.