وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند : شەڕی كۆبانی شەڕێكی ترسناكە. بۆیە رێگا نادەین ئەم شارە كوردییەی سەر سنور بەدەستی داعشی توندرەو شكست بخوات.
جنیفر سكای وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە 16ی مانگی رەزبەر رایگەیاند: ” زۆر نیگەرانین لەژیانی مەدەنییكانی شاری كوبانی و نابێت داعش شوێنێكی ئارامی هەبێت”.
وا بڕیارە ئەمرۆ سەرۆك كۆماری ئەمەریكا باراك ئۆباما سەردانی وەزارەتی بەرگری بكات و لەگەڵ سەركردە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لەسەر پرسی داعش و چۆنێتی بەڕیوەچوونی چالاكیە سەربازیەكانی وتووێژ بكات.