هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

خۆپیشاندانی كوردانی باكوور دژی توركیە 14 كوژراوی لێكەوتەوە

ژمارەی خۆپیشاندەرە كوژراوەكانی كوردی باكووری كوردستان، كە بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی هەڵوێستی توركیە سەبارەت بە پشتیوانی نەكردنی كۆبانێ رژابوونە سەر شەقامەكان گەیشتە 14 كەس و هەندێكی دیكە لە هەواڵنێرییەكانیش باس لەوە دەكەن كە رێژەی ئەو كەسانەی كە لەو تێكهەڵچوونانەدا گیانیان بەخت كردووە 15 كەسە.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی رەزبەر، ‌كوژرانی پێنج كەس لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان راگەیاندرا و بەو چەشنە رێژەی كوژراوان بە دەستی سپا توركیە گەیشتە 14 كەس.

بە پێی زانیارییەكانی هەواڵنێریی رووداو، بە هۆی تێكهەڵچوونەكانی گەلی كورد و سپای توركیە “5 خۆپیشاندەر لە ئامەد و پاش نێوەڕۆی دوێنێ سێ شەممەش 3 خۆپیشاندەر لە ماردین، 2 خۆپیشاندەر لە سێرت و خۆپیشادەرێكیش لە مووش كوژراون، كە زۆربەیان لە پێكدادان لەگەڵ ئەندامانی پارتە ركابەرە سیاسییەكانیان و هێزە ئەمنییەكانی توركیە كوژراون”.

بە هۆی ئەو بارودۆخەوە لە هەكاری، وان ، ماردین و چەند شاری دیكەی باكووری كوردستان ‌زانكۆكان و فێرگەكان بۆ ماوەی 3 رۆژ دادەخرێن.

توركیە وێڕای قەدەغەكردنی هاتووچۆ، لەسەر زاری ئافكان ئالا، وەزیری ناوخۆ، داوای ئارامی و هێمن كردنەوەی بارودۆخەكەی كردووەو و وتوویەتی، ” كێشەكان بە تووندوتیژی چارەسەر نابن”، داواشیكردووە كە “ئەو كردەوانە، كە بە بێ عەقڵ ناوی لێ بردوون، بووەستێندرێن”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.