هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

*كۆمەڵە* ئیدعاكانی وەزیری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی بە درۆ دەخاتەوە

پاش ئەوەیكە وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران ئیدعای ئەوەی كرد كە لە ماوەی رابردوودا دانیشتنی لەگەڵ كۆمەڵە و دێمۆكرات دا هەبووە، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان راگەیەندراوێكی سەبارەت بە رەتكردنەوەی ئەو ئیدعایە بڵاو كردەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە بەم چەشنەیە:

راگەیاندنی كۆمەڵە
وتەكانی وەزیری ئیتلاعاتی رژیم دوورە لەراستییەوە

ئەمرۆ سێشەممە مەحمود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعات لەكۆبوونەوەیەك لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی رایگەیاند كە لەگەڵ نوێنەرانی حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و كۆمەڵە دیدار‌و كۆبوونەوەی بووە.
لەم رێگەیەوە رایدەگەیەنین كە وتەكانی وەزیری ئیتلاعات دوورە لەراستییەوە‌و كۆمەڵە هیچ كۆبوونەوەیەكی لە هیچ ئاستێكدا لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعات‌و نوێنەرانی كۆماری ئیسلامیدا ئەنجام نەداوە.
ئێمە هەر جۆرە كۆبوونەوە‌و دانوستانێك بەپێی بنەما‌و پرنسیپەكانی خۆمان بە ئاگاداری خەڵك دەگەیەنین‌و لەبنەڕەتدا  دژی هەر جۆرە كۆبوونەوەیەكی تاك لایەنەی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆماری ئیسلامین‌و ئەوەش بە زیانی بزوتنەوەی كوردستان‌و دیموكراسیخوازی دەزانین.
سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
7/10/2014
15ی پوشپەڕی 1393

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.