هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كۆمەڵكوژیەكی گەورە لە كوبانی لە ئارادایە و كوردانی هەموو جیهانیش ناڕەزاییان دەربڕی

دوایین بارودۆخی كۆبانی باس لەوە دەكات كە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان لە دوێنێ شەو لە نێوان هێزەكانی پەیەدە و چەكدارانی داعش دەستی پێ كردووە و هەواڵنێرییەكانی نزیك لە پەیەدە رایانگەیاندووە كە، تا ئێستا ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش كە دەوترێ زیاتر لە 100 كەس دەبن كوژراون و چەند گریلایەكیش گیانیان لەدەستداوە.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە چەكدارانی داعش گەیشتنە رۆژهەڵاتی كۆبانێ و ئاڵای رەشیان لەسەر باڵەخانەیەكی رۆژهەڵاتی شارەكە هەڵدا، بەڵام هێشتا شەڕ و پێكدادانی قورس لەنێوان یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG و چەكدارانی داعش هەیە و نەیانهێشتووە كۆنترۆڵی كۆبانێ بكەن، بەرپرسانی كانتۆنی كۆبانێش هۆشدارییان دا، کە داعش كۆمەڵكوژی لە شارەكەدا ئەنجامدەدات.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان هێرشیان كردووەتە سەر بارەگاكانی داعش لە بەرزایی مشتەنوور، بەڵام تاوەكو ئێستا زیانەكان باس نەكراون و كاریگەریەكی واشی دانانەوە لەسەر بەردەوامی شەڕەكە لە كۆبانێ.

 

لە لایەكی دیكەوە بان كیمۆن سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان داوای پشتیوانی بۆ كۆبانی دەكات و رایگەیاندووە كە، كۆمەڵگای جیهانی دەبێ لە زووترین كاتدا لەسەر كۆبانی بێنە سەر خەت.
لە لایەكی دیكە كوردانی سەرانسەر جیهان و بەتایبەت وڵاتانی ئوروپایی لە شەوی رابردووەوە رژاونەتە سەر شەقام و كۆڵانەكان و بە نیشانەی ناڕەزایی لە بێ دەنگی و كەمتەرخەمی كۆمەڵگای جیهانی بەرانبەر بە ئەگەری كۆمەڵكوچی لە كۆبانی دەنگیان هەڵبڕیوە.
ئەمەش لە حاڵێكدایە كە، هەواڵەكان باس لەوە دەكات لە ئاكامی شەڕ و تێكهەڵچوونەكانی لە نێوان خەڵكی راپەڕیوی دیاربەكر بە دژی پۆلیسی توركیە سەبارەت بەوەیكە توركیە بە هانای كوردانی رۆژئاواوە ناچێت، وێستگەیەكی پۆلیس دەستی بەسەردا گیراوە و چەكەكان لە نێوان خەڵكی ناڕازییدا دابەش كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.