چواردە چالاكی سیاسی، مەدەنی، فەرهەنگی و مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران و بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی دەستیان دایە مانگرتن لە خورادن.
ئەو چالاكانە لە اگەیەندراوێكدا مانگرتنەكەی خۆیان راگەیاندووە.
دەقی راگەیەندراو و ناوی ئەو چالاكانە بەم چەشنەیە:
ویژدانە ئاگاكان، ئازادیخوازان، مرۆڤدۆستان و دامەزراوەكانی مافی مرۆڤ
ئەوەیكە ئەمڕۆكە لە عێراق و سوریە دەیبینین تراژیدیایەكی زۆر سامناك و دڵتەزێنە، كە هەر ویژدانێكی ئازادیخوازی هەژاند، پاش كوشتاری بەكۆمەڵ و جینوسایدی كوردانی ئێزیدی لە شەنگال و ئێستاكەش جینایەت و وەحشیگەریی لە كۆبانی لە حاڵی دووپات بوونەوەدایە. بێدەنگی و ئینفعال لە بەرانبەر ئەم جینایەتە سامناكە گوناهێكە كە هیچ كات نابەخشرێت. ئێمە واژۆكەرانی ئەم راگەیەندراوە وێڕای مەحكوم كردنی جینایەتەكانی داعش لە كۆبانی بۆ هاودڵی و هاوڕایی لەگەڵ خەڵكی بێ دیفاع لە كۆبانی و شەنگال لە رۆژی دووشەممە 14ی مانگی رەزبەر تا رۆژی چوارشەممە 16ی هەر ئەو مانگە دەست دەدەینە مانگرتن لە خورادن. هیوادارین كە مرۆڤدۆستان و باوەڕمەندان بە بایەخە مرۆڤانەكان، هاوهەنگا و و هاوڕێی ئێمە بن.
۱- نسرین ستوده
۲- دکتر اسعد اردلان
٣- دکتر قگب الدین صادقی
۴- دکتر هرمیداس باوند
۵- دکتر ادیب برومند
۶- دکتر فریبرز رئیس دانا
۷- دکتر رحیم فرهمند
٨- دکتر حسین احمدی نیاز
۹- اسماعیل مفتی زاده
۱۰ – محمود محمودی
۱۱- مهندس حامد فرازی
۱۲- اجلال قوامی
۱٣- سیاوش حیاتی
۱۴- فردین کمانگر
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …