شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران لەسەر بڕیارەكەی پارلەمانی توركیه ناڕازیە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیه، نیگەرانی وڵاتەكەی دەربڕی لە دەستتێوەردانی سەربازی توركیه لە خاكی سووریه.
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ دوای بڕیارەكەی پەرلەمانی توركیه كە رەزامەندی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سووریه و عێراق دژی داعش،  لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا رەخنەی لەو رێگەچارانە گرت كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكە هاتوونەتە ئاراوە و نیگەرانی خۆی دەربڕی لە هەر هەنگاوێك كە ئەو دۆخەی ئێستا لە ناوچەكە هەیە ئاڵۆزتر بكات.

وەزیری دەرەوەی ئێران داوادەكات وڵاتانی ناوچەكە بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە بكەن و نەبنە یارمەتیدەری خراپتربوونی دۆخی ناوچەكە. لەبەرامبەریشدا وەزیری دەرەوەی توركیه بە روونكردنەوەی چۆنیەتی بەشداری سەربازی توركیه لە هاوپەیمانێـی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند،” پابەندین بە یەكپارچەیی خاك و سەربەخۆیی وڵاتانی ناوچەكە “.

پەرلەمانی توركیه لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا 2ی تشرینی یەكەمی 2014، بە 298 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 98 دەنگی نەخێر، رەزامەندی لەسەر پڕۆژەپێشنیازی حكومەتی ئانکارا دەربڕی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) و ئەنجامدانی ئۆپەراسینی سەربازی لە عێراق و سووریه دژی ئەو گرووپە.

بەپێی پرۆژەكە، هەركاتێك كۆماری توركیه هەستی بە مەترسی دەرەكی كرد لەسەر ئاسایشی نیشتمانی، ئەوا دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دەرەوەی خاكی وڵاتەكەی ئەنجامبدات.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.