هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ناڕەزاییەكان بەرانبەر بە كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ پەرە دەستێنێت

پاش لێدوانەكەی دوێنێ چوارشەممە9 رەزبەری ئەنوەر محەمەدی نوێنەری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ سەبارەت بە كۆبوونەوەی 5 قۆڵی حیزبە رۆژهەڵاتیەكان، فەریبا محەمەدی نوێنەری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەوبارەوە بڵاو كردەوە.
لە درێژەی ناڕەزاییەكان بە وتەكانی ئەنوەر محەمەدی و بێ دەنگی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بەرانبەر بەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی خۆیان، دەنگۆەكان باس لەوە دەكەن كە كۆمەڵەی زەحمەتكێشان و حیزبی دێمۆكرات لەوبارەوە زۆر گلەییان هەیە و بە پێی وتەی سەرچاوەیەكی باوەڕ پێ كراو, دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆكراتی کوردستان وەڵامێكی ناڕازییانەی چەند لاپەڕەیی ئاراستەی ئەندامانی دەفتەری سیاسی ئەو چوار حیزبەكەی دیكە كردووە.
هەروەها ئەندامێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان بە ناوی مادح ئەحمەدی لە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وەڵامێكی ئاراستەی كۆمەڵەی شۆڕشگێر كردووە كە لە خوارەوە دەقی وەڵامەكەی ناوبراو دەتوانن بخوێننەوە:

وەڵامێك بۆ كۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئیڕان

لەمەڕ بڵاوبوونەوەی هەواڵی كۆبوونەوەی پێنج حیزبەكەی رۆژهەڵاتی كوردستان، كاك “ئەنوەر محەمەدی”، ئەندامی دەفتەری سیاسیی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، حیزبی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەوە تاوانبار دەكا كە هەواڵەكەیان بڵاو كردووەتەوە و بۆ پڕۆپاگەندا و بەرژەوەندیی حیزبی بەكاریان هێناوە. هاوكات باسی ئەوە دەكا كە بڕیاریان وابووە كۆبوونەوەكان بە میدیایی ناكرێن.
یەكەم: كاك ئەنوەر بەم لێدوانە، بەپێچەوانەی ئەو شتەی كە دەبێژێ”لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیارماندا ئەم دانیشتنە راگەیاندنی نەكرێتەوە بە كۆمەڵێك هۆكاری دیاریكراو”، بۆ خۆی بڕیارەكەی پێشێل كردووە و باسی كۆبوونەوەكەی كردووە.
دووەم: بۆ ئەوەی ئەم كۆبوونەوانە بەردەوام بن و ئەنجامێكی دڵخۆشكەری لێ بكەوێتەوە، پێویستە هەموو لایەنەكان خۆیان لەم جۆرە لێدوانانە بە دوور بگرن. ئەوی كە كاك “ئەنوەر محەمەدی” وەك ئەندامی دەفتەری سیاسی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران هاتووە دوو لایەنی دیكە تۆمەتبار دەكا و دەێژێ :” دوو لایەنی بەشدار لە كۆبوونەوەكان بەرپرسیارانە ناجۆلێنەوە و بۆ پڕوپاگەندەی حیزبی هەواڵی كۆبوونەوەكان بڵاو دەكەنەوە”، كۆسپ دروست كردنە بۆ بەردەوامی كۆبوونەوەكان. پێم وایە ئەگەر هاوڕێیانی ” كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران” لەسەر ئەو باوەڕن كە كۆبوونەوەكان بەردەوام بێ، دەبێ بەرپرسیارانە قسە بكەن و بەو ئاراستەیەدا نەبێ كە ئەوی دیكە تۆمەتبار بكەن و تەگەرە بخەنە بەردەم بەردەوامی كۆبوونەوەكان.
سێیەم: كاك ئەنوەر گومانێكی هەیە و هیچ بەڵگەیەكی فەرمیی بۆ پشتڕاستكردنەوەی قسەكانی ناخاتە ڕوو. ئەوەی كە گومانەكەی كاك ئەنوەر و حیزبەكەی چەندە لە جێی خۆی دایە، یان راستە، یان ناڕاستە، بابەتێكی دیكەیە من قەزاوەتی لەسەر ناكەم. بە باوەڕی من دەبوو كاك ئەنوەر و حیزبەكەی لە كەناڵی فەرمییەوە پێوەندیی بەو لایەنانەوە بگرن (كە كاك ئەنوەر تۆمەتباری كردوون و پێ وایە ” بەرپرسیارانە ناجۆلێنەوەو بۆ پڕوپاگەندەی حیزبی هەواڵی كۆبوونەوەكان بڵاو دەكەنەوە”) و داوای روونكردنەوەیان لێ بكەن. یان دەكرا لە كۆبوونەوەی داهاتوودا، بە بەڵگەوە بابەتەكەیان باس كردبایە و داوای روونكردنەوەیان لەو لایەنانە كردبایە.
ئەگەر لایەنەكانی بەشداری ئەو كۆبوونەوانە گەرەكیان بێ كۆبوونەوەكان بەردەوام بێ، پێویستە خۆیان لەم جۆرە لێدوانانە بەدوور بگرن و هەر وردە كێشە و گومانێكیش كە دروست بێ، دەكرێ لە ناو خۆیاندا قسەی لەسەر بكەن و چارەسەری بكەن.

لەگەڵ رێزدا
مادح ئەحمەدی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.