ئەمڕۆ پێنجەشممە 10ی مانگی رەزبەر گریلایەكی سەر بە پەیەدە كە خەڵكی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە لە شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان گریلا و چەكدارانی داعش لە شاری كۆبانی شەهید بوو.
بە پێی ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كراوەتەوە، ناوی ئەو گریلایە پژمان تاڵ ناسراو بە كارۆ سنە بووە كە لە كاتی بەشداریی كردن لە شەڕی بەرگریی لە شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان گیانی لەدەستداوە.
ئەمە یەكەم كەسێكی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان كە لە ماوەی دوو هەفتە شەڕ و بەربەرەكانێ لەگەڵ داعش لە نێو ریزەكانی پەیەدە گیانی لەدەستداوە.
هەوەرها دەوترێ لەو شەڕ و پێكدادانەی كە ئەمڕۆ لە نێوان هێزە كوردیەكان و چەكدارانی داعش لە شاری كۆبانی هاتووەتە ئاراوە، 3 ئۆتۆمبیلی ئەو چەكدارانە تێكشكێندراون.
لە لایەكی دیكەشەوە هەواڵەكان باس لەوە دەكەن كە چەكدارانی داعش ئاو و بەرقی شاری كۆبانی یان بڕیوە و خەڵكی ئەو شارە لە دۆخێكی زۆر دژواردا بەسەر دەبەن.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …