كۆبوونەوەی سەركردایەتیی پێنچ حیزبو رێكخراوی سیاسیی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ تاوتوێ كردنو بەدواداچوونی بڕیارەكانی كۆبوونەوەی یەكەم و دوایین بارودۆخی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای زنجیرە تێكهەڵچوونە چەكدارییەكانی ئەم دواییانە، ئێستا لە كۆبوونەوەدان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 8ی مانگی رەزبەر دووهەم كۆبوونەوەی 5 حیزبی رۆژهەڵاتی سازدرا و هەركام لە حیزبەكانی: كۆمەلەی زەحمەتكێشان، كۆمەڵەی شۆرشگێر، كۆمەڵەی حیزبی كمونیست، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانو حیزبی دێموكراتی كوردستان بەشداری كۆبوونەوەكەن.
لە كۆبوونەكەی ئەمرۆدا دوایین ئەنجامی كۆبوونەوەی پێشووی ئەم حیزبانە لە رۆژی یەكی سێپتامبری ٢٠١٤ تاوتوێ دەكرێتو نوێنەرانی هاوبەشی هەر پێنج حیزبەكە دەناسرێنو پێكەوە لێژنەیەكی هاوبەش پێكدێنن بۆ جێبەجێ كردنی بڕیار و راسپاردەی كۆبوونەوەكانی نێوانیان.
بە پیی زانیارییەكان لەم كۆبوونەوەیەدا خەباتی چەكداری لە رۆژهەڵاتی كوردستانو دۆزینەوەی میكانیزمی هاوبەش بۆ پێكەوە كاركردنی زیاترو دۆخی رۆژهەڵاتی كوردستان قسەو باسی لەسەر دەكرێت. بەڵام هەتا ئێستا وردەكاریی كۆبوونەوەكە ئاشكرا نەكراوە.
شایانی باسە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ژمارەیەك تێكهەڵچوون لە نێوان پارێزەرانی رۆژهەلاتی كوردستان و هێزەكانی كۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە و لە ئاكامدا و بە پێی راگەیەندراوەكان لەوبارەوە، تا ئێستا 25 ئەندامی سپای پاسداران كوژراون و پێشمەرگەیەكی حدك بە ناوی هەژار قاسمی شەهید بوو.