دوێنێ سێشه‌مه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر کۆتایی هات به دامه‌زراندنی یه‌کێتیی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئاسیا‌و ئافریقا. ئه‌مه یه‌که‌م جاره یه‌کێتیی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئاسیا‌و ئافریقا دابمه‌زرێت، کۆنگره‌ی یه‌کێتییه‌که بۆ ماوه‌ی 4 ڕۆژ له 16تا 19/11/2013 به‌رده‌وام بووه.
یه‌که‌م کۆنگره‌ی ڕۆژناه‌نووسانی ئاسیا‌و ئافریقا به به‌شداریی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌و دوو قاڕه‌یه به‌ێوه‌چووه، به‌ڵام ئێران که مێژوویه‌کی دیاری له ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌یه به‌شداریی کۆنگره‌که‌ی نه‌کردووه. له باشووری کوردستانه‌وه ‘ره‌حمان غه‌ریب’، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ که کاری داکۆکیکردنه له مافه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسان وه‌ک ئه‌ندامی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق له کۆنگره‌که‌دا به‌شداریی کردووه. جگه له ڕه‌حمان غه‌ریب، له باشووری کوردستانه‌وه ڕۆژنامه‌نووس عه‌دنان حسه‌ین به‌شداربوویه‌کی تری کۆنگره‌که بووه.
له زاری سه‌رچاوه‌کانه‌وه ئامانجی ئه‌م یه‌كێتییه کارکردنه له پێناو د‌ه‌سته‌به‌رکردن‌و پاراستنی میدیای ئازاد‌و پرۆفیشناڵ که دوور له وابه‌سته‌یی وجه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر پره‌نسیپی دێمۆكراسی‌و ئازادیی رۆژنامه‌نوسی ڕاستیه‌کان بخاته‌ڕوو. هه‌روه‌ها به‌رگریكردن له ئازادی راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌نووسی له‌ئاستی هه‌ردوو قاڕه‌ی ئه‌فریقیاو ئاسیا ئامانجی دامه‌زراندنی یه‌کێتییه‌که‌یه.
کۆنگره‌که دوێنێ سێشه‌مه دوای 4 ڕۆژ کۆبوونه‌وه له قاهیره کۆتایی به کاره‌کانی هێناوه‌و تێیدا توانراوه به سه‌رکه‌وتوویی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجام بدرێت که له ئاکامیدا
ئه‌مینداری گشتی له میسر‌و جێگری ئه‌مینداری گشتی له عێراق هه‌ڵبژێردران، هه‌روه‌ها پۆسته‌كانی سكرتێر‌و جێگری سكرتێری سه‌ندیكاكه بۆ سودان‌و فه‌له‌ستین بووه.
وێنه: ڕۆژنامه‌نووس ڕه‌حمان غه‌ریب