شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ئەمریكا و 5 وڵاتی عەرەبی هەڵیانكوتایە سەر داعش لە سوریە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن): بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكەم هێرشی ئەمریكا و 5 وڵاتی دیكەی عەرەبی بۆ سەر داعش لە سوریە دەستی پێ كرد.
بە پێی راگەیەندراوەكەی پێنتاگۆن، یەكەم هێرشی ئاسمانی ئەمریكا كاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 1ی مانگی رەزبەر لەگەڵ 5 وڵاتی دیكەی عەرەبی لەوانە: عەرەبستانی سعودی، ئیمارات، بەحرەین، قەتەر و ئۆردۆن لە شاری رەقه بۆ سەر چەكدارەكانی داعش دەستی پێ كردووە.
دەوترێ لەو بۆردمانە ئاسمانیەدا، فڕۆكە شەڕكەرە پەهبادەكانی ئەمریكا لەگەڵ فڕۆكە جەنگیەكانی ئەو 5 وڵاتە عەرەبیە بنكە و بارەگاكانی چەكدارانی داعش بە خەستی بۆردمان دەكەن.
ئەمە لەحاڵێكدایە كە، تا ئێستا دەوڵەتی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی باراك ئۆباما تەنیا بنكەكانی داعش لە باشووری كوردستان و عێراقیان بۆردمان دەكرد، بەڵام پاش كوژرانی 2 رۆژنامەوانی بە رەگەز ئەمریكایی لە لایەن چەكدارەكانی داعشەوە، كۆنگرەی ئەمریكا بڕی 500 میلیۆن دۆلاری بۆ شەڕ لەگەڵ داعش و چەكداركردن و راهێنانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریە پەسەند كرد.
شایانی باسە، بە هۆی هێرشەكانی چەند رۆژی رابردووی چەكدارانی داعش بۆ سەر شاری كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان، 130 هەزار لە كوردانی ئەو بەشەی كوردستان ئاوارە بوون و روویان لە سنوورەكانی باكووری كوردستان كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.