شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

بەرپرسە كوردەكەی داعش لە رۆژئاوا كوژرا

چەكدارێكی كوردی ناو گروپی داعش كە خەڵكی چۆمان لە باشووری كوردستانە لە شەڕ لەگەڵ گریلاكانی یەپەگە لە كۆبانی كوژرا.

لەمبارەیەوە هەڵكەوت رەفعەت، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران بە (باسنیوز)ی راگەیاند‌ووە كە، زانیارییان پێ‌ گەیشتووە لە ئێوارەی دوێنێ‌ شەممە چەكدارێكی داعش بەناوی ئەبو سەلمان كوردی كە خەڵكی چۆمان سەر بە پارێزگای هەولێر لە سنووری كۆبانی‌ كوژراوە.

گەیلان عوسمان، كە لەناو چەكدارانی داعش بە ئەبو سەلمان كوردی ناسراوبوو، ساڵی پار لەگەڵ هاوسەرەكەی و دوو كەسی تری خەڵكی چۆمان چوونە ناو ریزەكانی گرووپی چەكداری دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش).

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان ئەبو سەلمان كوردی  لەناو چەكدارانی داعش پلەیەكی باڵای هەبوو و كەسێكی چالاك بوو لە راگەیاندنی هەواڵ و چاڵاكییەكان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان. چەند مانگ لەمەوبەریش لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا هەڕەشەی لە هەرێمی كوردستان كردبوو، دوێنێش لە ئاوایی تەلجزیر 6 كیلۆمەتر نزیك لە كۆبانی رۆژئاوای كوردستان لەڕوبەڕوبوونەوەیەكی لەگەڵ هێزەكانی یەپەگە كوژراوە.

ئیسماعیل عوسمان، برای ئەبو سەلمان كوردی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (باسنیوز) ئەوەی دووپات كردووەتەوە، ئەوانیش ئەم هەواڵەیان بیستووە، ئیسماعیل گووتی: ‌دوێنێ‌ ئێوارە خێزانی گەیلان پەیوەندی بە ئێمەوە كرد و هەواڵی كوژرانی هاوسەرەكەی پێڕاگەیاندین كە خۆیشی چەند وێنەیەكی تەرمەكەی گرتووە وەك بەڵگە‌.

ئیسماعیل لەسەر زاری خێزانی گەیلان دەیگێڕێتەوە كە گەیلان (ئەبوسەلمان كوردی) لە رۆژی هەینی رابردووەوە كوژراوە، بەڵام لەبەر سەختی شەڕ و پێكدادانەكان نەیانتوانیوە بگەنە لای تەرمەكەی.

چەند سەرچاوەیەكی زانیاری بە باسنیوزیان راگەیاند ‌گەیلان خزمێكی نزیكی مەلا مەروان گەڵاڵی سەرۆكی لیستی كۆمەڵی ئیسلامییە لە پەرلەمانی كوردستان و هاوسەرەكەشی كچی برای مەلا مەڕوانە‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.