شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

تێكهەڵچوونی دوو شۆفیر سایپا لەگەڵ هێزە ئینتزامیەكان لە شاری بانە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، دوو ئۆتۆمبیل لە جۆری سایپا كە هەڵگری كەلوپەلی ناوماڵ بوون لە سەر جادەی بانە لەگەڵ هێزە ئینتزامیەكانی جێگیر لەو شوێنە تووشی تێكهەڵچوون هاتوون.
هەواڵەكە باس لەوە دەكات كە، هێزە ئینتزامیەكان هەوڵی راگرتن و دەستبەسەراگرتنی كەلوپەلەكانی ئەو دوو ئۆتۆمبیلە بە بیانووی قاچاخ بوونەوە، داوە. بەڵام شۆفیر ئۆتۆمبیلەكان ملكەچی ئەو بڕیارەی هێزە ئینتزامیەكان نەبوونە و بەو هۆیەوە شەڕ و تێكهەڵچوون لە نێوانیاندا هاتووەتە ئاراوە.

 

لة ئاكامدا مةئمورةكان هةر دوو شؤفيرةكة كة ناويان ئاشكر نةكراوة، بة زؤر دةستطير كردووة و برِيَكي زؤر لة كةلوثةلةكانيشيان لةطةلَ خؤيان بردووه.

 

جێگای ئاماژەیە، رۆژ نیە لە سەر سنوور و نێو جادەكانی كوردستان، كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرشیان نەكرێتە سەر و ساڵانەش بەو هۆیەوە بە دەیان كۆڵبەر و كاسبكار یان بریندار دەبن یان گیانیان لەدەست دەدەن و یان كەلوپەلەكانیان لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا دەگیردرێت و بەرەوڕووی خەسارێكی ماڵی زۆر دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.