زیندانیەكی كورد لە زیندانی ورمێ لەسێدارە درا و 2 كەسی دیكەش ئەگەری لەسێدارەدانیان لە ئارادایە. بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 24ی مانگی خەرمانان شارۆمەندێكی كورد لە زیندانی ورمێ بەناوی عەلی كوری مەلا حەمید ئێعدام كرا.
دەوترێ ئەو شارۆمەندە كوردە كە بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشەبەرەكان لەسێدارە دراوە، هاوسەرگیری كردووە و منداڵێكی كۆرپەیشی هەبووە و خەڵكی ئاوایی “شێخ زەرد”ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمی بووە.
هەروەها دەوترێ دوو زیندنی دیكە بە ناوەكانی سێوەدین محەمەدی و فیلت عەزیزی كە ئەوانیش هەر بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان دەستبەسەر كراون گواسترونەتەوە بۆ ژووری تاكەكەسی زیندانی دەریا لە شاری ورمێ و ئەگەری لەسێدارەدانیان دوور لە چاوەڕوانی نیە.