لەشەڕو پێكدادانێكدا لەنێوان هێزێكی پێشمەرگەو هێزەكانی سوپای پاسداران لەناوچەی سەردەشت 8 پاسدار كوژران.
ماڵپەڕی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەواڵێكدا رایگەیاند شەوی پێنجشەممەی رابردوو هێزێكی سپای پاسداران له سه‌رده‌شت له ناوچه‌یه‌ک به ناوی پشتی سه‌رچاوه‌ی قهپهبهزێن له نێوان ئاواییه‌کانی ” کانی زه‌رد” و “وه‌ردێ” که‌مینیان بۆ پۆلێک پێشمەرگەكانی “پارێزه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان” ناوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان توانیویانه لێیان وه‌ده‌ست بێن‌و جیا له تێکشکاندنی گه‌مارۆو که‌مینه‌که، چه‌ند پاشدار بکوژن.
تا ئێستا هیچ لایەنێكی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەكردوەتەوە‌و ئاشكراش نیە پێشمەرگەكان سەر بە كامە حیزبی رۆژهەڵاتین.