ژنێكی تەمەن 23 ساڵ لە شاری سەقز بە هۆی كێشەی بنەماڵەییەوە خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
بە پێی هەواڵێ كە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، دوێنێ هەینی 21ی خەرمانان كچێكی تەمەن 23 ساڵ بە ناوی پەرەستوو رەشیدی كچی رەحیم لە گەڕەكی شاناز لە شاری سەقز دەستی داوەتە خۆكوژی لە رێگای خۆهەڵواسین و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
دەوترێ هۆكاری خۆكوژی ئەو ژنە لاوە كێشەی بنەماڵەیی بووە.
شایانی باسە، ساڵانە لە سەرانسەر ئێران و بەتایبەت لە كوردستان خەڵكی زۆر و بەتایبەت كچ و ژن بە هۆكارگەلێكی جۆراوجۆر دەست دەدەنە خۆكوژیی و زۆربەشیان گیانیان لەدەست دەدەن.
هۆكارە سەرەكیەكانی خۆكوژیی لە جیهاندا، كێشەی بنەماڵەیی، كێشەی كۆمەڵایەتی و كێشەی ئابوورییە.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …