دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا (سیا) لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاندووە كە، ژمارەی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، سێ ئەوەندەی ئەو ژمارەیەیە كە پێشتر ڕاگەیەنرابوو.
پێشتر دەزگای هەواڵگری ئەمریكا، ژمارەی چەكدارانی داعشی بە 10 هەزار چەكدار خەمڵاندبوو.
دوێنی پێنج شەممە،(11 ی سێبتامبری 2014)، ریان تراپانی وتەبێژی دەزگای هەواڵگری ئەمریكی ڕایگەیاند، بە پێی ئەو ڕاپۆرتە هەواڵگریانەی بەدەستمان گەیشتووە، پێدەچێت ژمارەی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی بگاتە 31 هەزار چەكدار ، كە ئەمەش سێ ئەوەندەی ئەو ژمارەیەیە كە پێشتر پێشبینیكرابوو.
زیادبوونی ژمارەی چەكدارانی داعش لەم چەند مانگەی ڕابردوودا، دەگەڕێتەوە بۆ داگیركردنی چەند ناوچەیەكی دیكە لە ناوخاكی عیراقدا و ڕاگەیاندنی خەلافەت و زیادكردنی ژمارەی چالاكییەكانیان.
پێداچوونەوە بە ژمارەی چەكدارانی داعشدا دوای ئەوەدێت كە باراك ئۆبامای سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پلانی لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ی ڕاگەیاندوو بۆ ئەو مەبەستەش هاوپەیمانییەتییەكی گەورەی لە وڵاتانی جیهان پێكهێنا و هەر لەو پەیوەندەشدا رایگەیاند كە تا لە نێو بردنی داعش لە ناوچەكە ناكشینەوە.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …