لاوێکی خەڵکی ئاوایی ڕواری هەورامان که دانیشتووی شاری مەریوانه بۆ جاری سێیه‌م له لایه‌ن دادگاوه بانگهێشت کرایه‌وه.
لاوی هه‌ورامانی بە ناوی هێمن ئەسپەرناک (ناسراو بە سەعدەدین ئەسپەرناک) ڕێکه‌وتی ٣١ پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ لە شوێنی کارە‌کەی لەلایه‌ن هێزە ئێتلاعاتیەکانه‌وه له شاری مەریوان دەستبە‌سەر کرا، دوای تێپەڕ بوونی ٣٠ ڕۆژ لە ده‌ستبه‌سه‌ربوونی له ئیتلاعاتی مەریوان بە بارمتەی ٥٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرا.
هێمن ئه‌سپه‌رناک دوێنێ شه‌مه ٢٥ خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ جاری سێیه‌م له لایه‌ن دادگای شۆڕشی مەریوانه‌وه بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایش‌و ئەمنیەتی وڵات بانگکراوه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا حوکمه‌که‌ی پێ ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.