یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە)و تەواوی هێزەكانی سوپای ئازادو چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا كە لە هەرێمی فرات لە بەرامبەر چەكدارانی داعش شەڕدەكەن لە ژێرناوی (بوركان ئەلفرات) دا بە مەراسیمێك ژوورێكی عەمەلیایەتی هاوبەشیان راگەیاند.
ماڵپەری فورات نیوز بڵاویكردەوە، یەناوی هەموو هێزەكان لێدوانێك لەلایەن فەرمانداری سوپای ئازاد خوێندرایەوە و راگەیەندرا “لەبەرامبەر رەفتارو كردەوەكانی داعش كە لەبەرامبەر گەلانی هەرێمەكە دەیكەن ئێمە وەك كەتیبەو لیوای ئەلتەوحید بەشی رۆژهەڵات، لیوا سوار ئەلرەقا، كەتیبەكانی شەمس ئەلشەمال، یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG ، یەكینەكانی پاراستنی ژن YPJ ، سەرایا جەرابلوس، لیوا جەبهەت ئەلئەكراد، سوار ئومونا، ئەلڕەقا، ئەرتەشی قەساس، لیوای ئەلجیهاد فی سبیل اللە، ژوورێكی هاوبەشی عەمەلیاتیان لە دژی چەكدارانی داعشی ئەلبەغدادی راگەیاندووە.”
لە هەمان لێداون دا ئەم داواكاریانە خراونەتەڕوو:
یەكەم: ئەو ئەندامانەی كە چونەتە ریزەكانی داعش و خەلەتێنراون با ریزەكانی ئەو رێكخراوە بەجێ بهێڵن.
دووەم: با كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەركی خۆی لە بەرامبەر چەكدارانی داعشی تیرۆریست بەجێ بێنێ.
سێیەم : با لایەنەكانی دژ بە داعش هاوكاری ئەنجامگیرو راست پێشكەش بە ژووری عەمەلیاتی هاوبەش بكەن.
لە كۆتایشدا هاتووە ئەركی ژوورەكە ڕزگاركردنی تەواوی ئەو هەرێمانەیە كە لە ژێر كۆنترۆلی چەكدارانی داعش دایە، ئەو هەرێمانەش، قەرەقۆزاق، جەرابلس، سیرین، مەنبەج و گوندەكانیان و رەقا و گوندەكانیان .
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …