شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ له سه‌ر ‘یه‌کگرتنه‌وه‌’ رای جیاوازی هه‌یه

دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان پرۆژه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی به شکستخواردوو ناوبرد، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ ئۆباڵی ئه‌و چاره‌نووسه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی لیژنه‌ی دانووستانکاری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان‌و وێڕای نه‌خشه‌ رێگایان بۆ یه‌کگرتنه‌وه روونکردنه‌وه‌یان له‌و باره‌وه بڵاو کردووه‌ته‌وه.

کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران که له ئێستادا روبه‌ڕوی چه‌ند کێشه‌ی ناو رێزه‌کانی بووه‌ته‌وه‌و له ماوه‌ی رابردوودا دوای ده‌رکردنی چه‌ند ئه‌ندامی پێشووی سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و حزبه روبه‌ڕوی ره‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تیی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی بووه‌وه، پرۆژه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان به پرۆژه‌یه‌کی شکستخواردوو نازانن‌و له روونکردنه‌وه‌و کاردانه‌وه‌یان به راگه‌یه‌نراوی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان بێ ئاگایی خۆیان له‌و راگه‌یه‌نراوه ده‌ربڕیوه.

کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان له پێگه‌ی سه‌ره‌کیی خۆی له ئینتێرنێت روو له رای گشتی رایگه‌یاندووه ئه‌وان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی لیژنه‌ی دانووستانکاری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانن‌و بێ ئاگاشن له‌‌ راگه‌یه‌نراوی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان‌و چاوه‌ڕێی وڵامی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان ده‌که‌ن، له به‌رامبه‌ردا کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان‌یش پێیان وایه کاتێکی زۆریان چاوه‌ڕێ کردووه تا لایه‌نی به‌رامبه‌ر وڵامی راشکاوانه‌یان بده‌نه‌وه‌و به وردی باس له نه‌خشه رێگاکان بکه‌ن، بۆیه ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌یان بڵاو کردووه‌ته‌وه‌.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.