چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

ئەندامانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ داوای دەستلەكاركشانەوەی موهتەدی دەكەن

35 كەس لە ئەندامانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران داوایان لە عەبدوڵڵا موهتەدی سكرتێری گشتیی حیزبەكەیان كردووە، كە واز لە پۆستەكەی بهێنێ.
ئەو 35 ئەندامەی كۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشان بەهۆی ناڕەزایەتی لە دەركردنی شەش كەس لە ئەندامانی پێشووی رێبەریی كۆمەڵە و هۆشدار بە سێ كەسی دیكەش، ئەو داواكارییەیان راگەیاندووە. ئەو نۆ كەسەش لە نامەیەكی دیكەدا رایانگەیاندبوو كە”ئەو بڕیارە بەلای ئێمەوە هیچ رەسمییەتێكی نییە”.
ئەو 35 كەسە لە نامەیەكدا، عەبدوڵڵا موهتەدی سكرتێری حیزبەكەیان بە “دیكتاتۆر” و “یاساشكێن” ناولێدەبەن و وتوویانە: “سكرتێری گشتی كۆمەڵەی شۆرشگێڕ لە كارەكانیدا سەركەوتوو نەبووە و هیچ رەواییەكی لە ئاستی سكرتێری گشتیدا نەماوە”.
ئەو 35 ئەندامەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ دەڵێن: “سەرەتا عەبدوڵڵا موهتەدی لە پێناو بەردەوامیی كۆمەڵە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكە بە دڵفراوانییەوە واز لە پۆستەكەی بهێنێ. هەروەها بە زوویی كۆنگرەی پێشوەخت ببەسترێت”.

لە بەشێك لەو نامەیەدا هاتووە كە:
كێشە نێوخۆییەكانی‌ كۆمەڵەی‌ شۆرشگێری‌ زەحمەتكیشانی‌ كوردستان، بە دەركردنی‌ نارازیانیش كۆتایی‌ نەهاتوەو ئێمە وەك ژمارەیەك لە ئەندامانی‌ كۆمەڵە داوای‌ دەست لە كاركێشانەوەی‌ سكرتێری‌ حیزبەكەمانین و هاوكات ئەندامانی‌ نارازیی‌ كۆمەڵە لە سۆئێد مۆڵەت بە عەبدوڵڵا موهتەدی‌ نادەن وتارێك پیشكەش بكات.

لەو نامەیەی کە بە ئیمزای‌  35 كادر‌و ئەندامی‌ پێشووی‌ رێبەریی‌ كۆمەڵە گەیشتووە، هاتووە: “لە رێگەی‌ ئەم نامەیەوە رای‌دەگەینین‌و داواكارین سەرەتا كاك عەبدوڵڵا موهتەدی‌ لە پیناو بەردەوامیی‌ كۆمەڵە‌و ئاسای كردنەوەی‌ بارودۆخەكە بە دڵفراوانییەوە واز لە پۆستەكەی‌ بێنێ‌‌و هەروەها بە زوویی‌ كۆنگرەی‌ تەنگ بگیرێت”.

هەروەها دەوترێ، نارەزایی ئەندامانی‌ ئەم پارتە دەگاتە ئاستێك كە لە مەراسیمی‌ رێزگرتن لە عەبدوڵڵا بابان لە سۆئێد، رێگا‌ بە عەبدوڵڵا موهتەدی‌ نادرێت وتارەكەی‌ پێشكەش بكات‌و ناوبراو هەر زوو مەراسیمەكە بە جێ دەێڵێ‌.
ناوی كەسەكانیش بریتیە لە:
1_نەجمەدین گوڵپەروەر
2_رەسول سپی كەمەرە
3_هیدایەت قادری
4_قەرەنی ئیلخانیزادە
5_هەمزە لوتفی
6_رەحمان باب (مام رەحمان)
7_عوسمان نورانی
8_عەلی بێهروزی
9_عوسمان موزەفەری
10_جەماڵ رەسولی
11_ئیبراهیم شەریفی(برایم مام رەحمان)
12_ئەحمەد سەراوەران
13_حاجی تاوانی
14_كاوە شێخەڵا
15_ئارمان عەباسی
16_نەسرین رەحیمی
17_ئەحمەد فەتحی(ئەحمەد وێژە)
18_ئومید عەبدوڵڵاهی
19_جەعفەر عابدینی
20_كەیوان فەرەجی
21_ئازاد كەریمی
22_شیوا ساعدی
23_وریا رەزاروبابی
24_ئازاد سیرجانی
25_شەهریار ئەیازی
26_ئامانج عەزیزكەندی
27_حەسەن موحەممەدی
28_هیوا سەلیمی
29_حامد جیهانی
30_كاوە فەتاحی
31_ فەرزاد بەختیاری
32_عەتا عەمینی
33_محێدین سەنگاب(مەحیە سەنگاو)
34_یەدێ مەتاپوور
35_موحەممەد عەلیزادە(حەمەی ئاجیكەند)

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.