خاوه‌ن شیرنی خانه‌یه‌ک له ورمێ به ناوی سه‌لام ئه‌حمه‌دی به هۆی نه‌گۆڕینی ناوی دووکانه‌که‌ی (لاوان) و هه‌روه‌ها بینینه‌وه‌ی شیرینییه‌ک له شێوه‌ی ئاڵای کوردستان له کامپیوتێره‌که‌ی له لایه‌ن ئیتلاعاتی ورمێوه دهستبهسهرو دواتر ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره کرا.به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست له رۆژانی رابردوودا‌و له‌گه‌ڵ چڕکردنه‌وه‌ی ههڵمهوتی سڕینه‌وه‌ی ناوه کوردییه‌کان به سه‌ر دووکان‌و شهقامو بازاڕی ناوشارو پارێزگای ورمێ، هێزه ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی سه‌ردانی شیرینی فرۆشیی ‘لاوان’یان کردووه له‌و شاره‌و داوایان لێکردووه ناوی دووکانه‌که‌ی بگۆڕێت که ناوبراو داواکارییه‌که‌ی جێبه‌جێ نهکردوونو به‌و هۆیه‌وه هێزه ئه‌منییه‌کان هه‌ڵیان کوتاوه‌ته‌وه سه‌ر دووکانهکهیو له کاتی پشکنینی کامپیوتێره‌که‌ی وێنه‌ی کهیکێکیان بینیوه که 2ساڵ پێشتر له شێوه‌ی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان بۆ رێوڕه‌سمێک دروست کراوه‌و دوای بینینی ئه‌و وێنه، خاوه‌ن شیرینی خانه‌که به هه‌ردوو تۆمه‌ته‌که دهستبهسهرو دوای چه‌ند رۆژ مانه‌وه له ئیتلاعات ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره کراوه.
شایانی باسه له ماوه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا گهڕانو پشکنینی دووکان‌و بازاڕی کورده‌کانی ورمێ له لایه‌ن ناوه‌نده کولتوری‌و ئه‌منییه‌کانی ئه‌و شاره‌وه که زۆربه‌یان تورک زمانن به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا ناوی چه‌ند گهڕهکو شهقامو فرۆشگای هاوڵاتیانی کوردی ورمێ به زۆر گۆڕدراوه.